Tolga Akbaba
05 ئاب 2018•نوێکردنەوە: 06 ئاب 2018
ئه‌نقه‌ره - AA
له‌ئه‌نجامی ته‌قه‌كردن له‌نێو ئۆتۆمبێلێكه‌وه له‌میانی خۆپیشاندانه‌كانی شاری كه‌ره‌ج باکووری ئێران، كه‌سێک کوژرا.
به‌پێی ئه‌و هه‌واڵانه‌ی له مێدیاكانی ئێران‌دا بڵاوكراوه‌ته‌وه، دوێنێ له‌میانی خۆپیشاندانی ناڕه‌زایی دژی گرانبوونی نرخ له شاری كه‌ره‌ج، له‌نێو ئۆتۆمبێلێكه‌وه ته‌قه له خۆپیشانده‌ران كراوه و له‌ئه‌نجامدا كه‌سێك کوژراوە.
له‌كاتێكدا روونكردنه‌وه له‌باره‌ی ورده‌كاریی رووداوه‌كه‌وه نه‌دراوه، به‌ڵام راگه‌یه‌نراوه كه جۆری ئه‌و ئۆتۆمبێله‌ی ته‌قه‌كه‌ره‌كان به‌كاریانهێناوه زانراوه.
زنجیره‌ی پڕۆتێستۆكان دژ بە کێشە ئابوورییەکانی ئێران كه شه‌وی رابردوو له شاری ئەسفه‌هان ئێران جارێکی دیکە دەستیپێکرد و تاران و ئهلبورزیشی گرته‌وه، له‌هه‌ندێك شوێندا پێكهه‌ڵپژانی نێوان هێزه ئه‌منییه‌كان و خۆپیشانده‌رانی لێكهوتهوه.
خۆپیشاندانه‌كان له‌ماوه‌یه‌كی كه‌مدا له شاره‌كانی دیكه‌ی ئێرانیش ده‌ستیپێكرد.