Dildar Baykan
05 ئاب 2018•نوێکردنەوە: 10 ئاب 2018
نیویۆرك - AA
سه‌رۆكی ڤێنیزوێلا، نیكۆلاس مادورۆ له‌كاتی پێشكه‌شكردنی گوتارێک له مه‌ڕاسیمێكدا، به فرۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وان بۆمبڕێژكراو هێرش كرایه سه‌ری. له‌و هێرشه‌دا مادورۆ به سه‌لامه‌تی رزگاری بوو.
به‌پێی هه‌واڵێكی رادیۆی بی بی سی، مادورۆ له مه‌ڕاسیمێكدا له كاراكاس پایته‌ختی ڤێنیزوێلا، له‌كاتی پێشكه‌ش كردنی گوتارێكدا به فرۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وانی بۆمبڕێژكراو هێرشی كراوه‌ته سه‌ر.
به‌رپرسان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه مادورۆ له‌و هێرشه‌دا هیچ زیانێكی به‌رنه‌كه‌وتووه و سه‌لامه‌ته.
وه‌زیری گەیاندنی ڤێنیزوێلا، یۆرگی رۆدریگێس لە لێدوانێکدا ئاماژه‌ی به‌وه كردووە كه هێرشه‌كه مادورۆی كردووه‌ته ئامانج و به‌هۆیه‌وه حه‌وت سه‌رباز برینداربوون.
سه‌رۆكی ڤێنیزوێلا مادورۆ، له‌كاتی گوتاره‌كه‌یدا كه راسته‌وخۆ له ته‌له‌ڤیزیۆندا په‌خش كرا ده‌نگی بڕا و، فڕۆكه‌ی بێ فڕكه‌وان بینرا كه له ناوچه‌كه ده‌سوڕانه‌وه.
یۆرگی رۆدریگێس لەبارەی دۆخی سەرۆکی وڵاتەکەی رایگەیاند کە مادورۆ هیچ زیانێکی پێنەگەیشتووە و بە سەلامەتی لە رووداوەکە رزگاری بووە.