24 ئادار 2020•نوێکردنەوە: 25 ئادار 2020
ئه‌نقه‌ره - AA
له ئێران ١٢٢ كه‌سی دیكه به‌هۆی تووشبوونیان به ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (COVID-19) گیانیان له‌ده‌ستدا، به‌وشێوه‌یه‌ش كۆی گشتیی ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌هۆی ڤایرۆسه‌كه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه، بۆ هه‌زار و ٩٣٤ كه‌س به‌رزبوویه‌وه و كۆی گشتیی حاڵه‌ته‌كانی تووشبوونیش، گه‌یشته ٢٤ هه‌زار و ٨١١ حاڵه‌ت.
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی ئێران، كیانوش جیهانپور له لێدوانێكدا كه له ته‌له‌ڤیزیۆنی ئێران‌دا بڵاوكرایه‌وه، ئاشكرایكرد لە ٢٤ كاتژمێری رابردوودا له سه‌رانسه‌ری وڵات‌دا، ١٢٢ كه‌سی دیكه به‌هۆی تووشبوونیان به ڤایرۆسی كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستداوه.
كیانوش جیهانپور باسی له‌وه‌كرد كه به‌وشێوه‌یه كۆی گشتیی ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی گیانیان له‌ده‌ستداوه بۆ هه‌زار و ٩٣٤ كه‌س به‌رزبووه‌ته‌وه و هه‌زار و ٧٦٢ كه‌سی دیكه‌ش، تووشی ڤایرۆسه‌كه بوون و به‌و شێوه‌یه‌ش كۆی گشتیی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه تووشبوون بۆ ٢٤ هه‌زار و ٨١١ كه‌س به‌رزبووه‌ته‌وه.
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی ئێران باسی له‌وه‌شكردووه كه تا ئێستا، هه‌شت هه‌زار و ٩١٣ كه‌س له ڤایرۆسه‌كه چاكبوونه‌ته‌وه و گه‌ڕاونه‌ته‌وه ماڵه‌كانیان و له‌میانی هه‌ڵمه‌تی نیشتمانیی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی كۆرۆنا كه له پێنجی ئاداردا له وڵاته‌كه‌یان ده‌ستی پێكراوه، ٤١ ملیۆن كه‌س به پشكنینه سه‌ره‌تاییه‌كاندا تێپه‌ڕیون.