Mahmut Atanur
22 تشرینی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 22 تشرینی یەکەم 2020
جاکارتا - AA
لە ئاکامی روودانی داڕووخان لە کانێکی کانزاکاریدا لە ویلایەتی سوماترای باشوور رۆژئاوای ئیندۆنێزیا، ١١ کەس گیانیان لەدەستدا.
سەرۆکی فەرمانگەی دۆزی لەناکاوی ئاژانسی ئیدارەی کارەساتی هەرێمی سوماترای باشوور، ئانسۆری لە لێدوانێکی رۆژنامەوانییدا ئاماژەی بەوە کرد کە لە ئەنجامی روودانی داڕووخان لە کانێکدا لە گوندی تانژونگ لالانگ لە ناوچەی موارا ئینیم کە بە شێوەیەکی قاچاخ کاری تیادا کراوە، هەرەس روویداوە.
ئانسۆری باسی لەوە کرد کە لە ئەنجامی کارەکانی گەڕان و رزگارکردندا، تەرمی ١١ کرێکار لەژێر خاکدا دەرهێنراون و لێکۆڵینەوەی فراوانیش لە رووداوەکە دەستیپێکردووە.
لە مانگی نیسانی رابردوودا لە ناوچەی سۆلۆکی باشوور سەربە ویلایەتی سوماترای خۆرئاوا، بەهۆی داڕووخان لە کانێکی کانزاکاریدا، نۆ کەس گیانیان لەدەستدا.