Zana Natık Kerem
20 ئادار 2019•نوێکردنەوە: 21 ئادار 2019
جاکرتا ــ AA
ژمارەی ئەو کەسانەی کە بە ھۆی ئەو لافاوەی کە ناوچەکانی ھەرێمی پاپوا رۆژھەڵاتی ئیندۆنێزیای گرتەوە گیانیان لەدەستداوە، بەرزبوویەوە بۆ ١٠٤ کەس.
لافاوەکە لە سەرەتای ئەم ھەفتەیەدا لە ئەنجامی باران بارینی بەخوڕ ناوچەکانی ھەرێمی پاپوای گرتەوە کە بە هۆیەوە تا ئێستا، ١٠٦ کەس گیانیان لەدەستداوە.
میدیاکانی ئیندۆنێزیا بڵاویانکردەوە، سەرچاوە سەربازییەکان لە ناوچەکە ئاماژەیان بەوەداوە کە بە ھۆی لافاوەکەوە، تا ئێستا ٢٠٦ کەس بێ سەروشوینن و ھاوکات ھەوڵەکانی تیمەکانی فریاکەوتن بەردەوامە بۆ دۆزینەوەی بێ سەروشوێنەکان.
بە گوتەی سەرچاوەکان کە لافاوەکە ھەروەھا، زیانی بە هەشت ھەزار و ٧٧٣ کەس گەیاندووە کە لەئێستادا لە ناوچە ئارامەکان نیشتەجێکراون.