Zehra Ulucak,Adem Şalvarcıoğlu,Hemın Othman Mohammed
03 تشرینی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 03 تشرینی یەکەم 2018
پالو - AA
ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی کە رۆژی هه‌ینی به هۆی روودانی بوومه‌له‌رزه و دواتر دروستبوونی تسونامی له دوورگه‌ی سولاوێسی ناوەڕاستی ئیندۆنێزیا گیانیان لەدەستداوه به‌رزبووه‌ته‌وه بۆ هه‌زار و 407 كه‌س.
ئاژانسی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كاره‌ساتی نیشتمانیی ئیندۆنێزیا (BNPB)، رایگه‌یاند كه ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی به هۆی بوومه‌له‌رزه و تسونامییهكهوه گیانیان لەدەستداوە گه‌یشتووەتە هه‌زار و 407 كه‌س.
گوته‌بێژی ئاژانسی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كاره‌ساتی نیشتمانیی ئیندۆنێزیا، پوروۆ نوگرۆهۆ له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانییدا رایگه‌یاند، ته‌رمی 519 كه‌سیان به‌خاك سپاردووه.
پوروۆ نوگرۆهۆ باسی له‌وه كرد كه له كارهساتەکەدا، دوو هه‌زار و 549 كه‌س برینداربوون و زیاتر له 100 هه‌زار كه‌سیش بێ سه‌روشوێنن.