
Syria
سووریا ــ AA
سەرکۆماری فەڕەنسا، ئیمانوێل ماکڕۆن و سەرکۆماری سووریا، ئەحمەد شەرع ژمارەیەک پرسی گرنگیان تاوتوێ کرد لەوانە ئاڵنگارییە ئەمنییەکان و ھێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر سووریا.
کەناڵی فەرمی سووریا بڵاوی کردەوە کە ئەحمەد شەرع لە چوارچێوەی سەردانەكەی بۆ پاریس لە کۆشکی ئیلیزێ، لەگەڵ ئیمانوێل ماکڕۆن کۆبووەتەوە.
ڕاشیگەیاندووە کە لە کۆبوونەوەکەدا، ھەردوولا گفتوگۆیان کردووە لەبارەی ئاڵنگارییە ئەمنییەکان، ھێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سووریا، ھەروەھا پەیوەندییەکانی سووریا لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ.
دوێنێ چوارشەممە سەرکۆماری سووریا، ئەحمەد شەرع بەسەردانێک فەرمی گەیشتە پاریس.