Hamdi Yıldız, Abdel Ra'ouf D. A. R. Arnaout
19 ئاب 2026•نوێکردنەوە: 19 ئاب 2026
پۆلیسی ئیسرائیل وەزیری فەڵەستین بۆ کاروباری قودس، ئەشرەف ئەلئەعوەر-ی لە ناوچهی سیلوان لە ڕۆژهەڵاتی قودسی داگیرکراو دەستگیرکرد.
بەرپرسێک لە نووسینگەی وەزارەتەکە به ئاژانسی ئانادۆڵوی ڕاگهیاند بهبێ هیچ پاساوێک پۆلیسی ئیسرائیل وەزیرە فەڵەستینییەکەی لە ماڵەکەی خۆیدا دەستگیرکردووە.
هێشتا پۆلیسی ئیسرائیل هیچ ڕاگهیاندراوێكی سهبارهت به بابەتەکه بڵاونەکردووەتەوە.
ساڵی ڕابردوو، بهرپرسانی ئیسرائیل قەدەغەی چوونە ژوورەوەیان بۆ کەرتی ڕۆژئاوا خستبووه سهر ئەعوەر و، دواتر بڕیارهكهیان درێژ کردهوە.