Mustafa Melih Ahıshalı
19 ئاب 2026•نوێکردنەوە: 19 ئاب 2026
سەرکۆماری پێشووتری ئێران، محەمەد خاتەمی ئاماژهی بهوه كرد ئەو یاداشتنامە لێکتێگەیشتنەی لەگەڵ ئەمریکا واژوو کراوە، دەرفەتێکی گەورەیە بۆ وڵات کە نابیێت بەفیڕۆ بدرێت.
لە پهیامێكی ڤیدیۆییدا کە لە ماڵپەڕی هەواڵی ئێرانی Eghtesadonline دا بڵاو کراوەتەوە، خاتەمی پشتیوانی خۆی بۆ حکوومەتی سەرکۆمار، مەسعود پزیشکیان ڕاگەیاند سەبارەت بەو لێکتێگەیشتنەی لەگەڵ ئەمریکا واژوو کراوە.
بە ئاماژەدان بەوەی خۆشی وەک سیاستمهدارانی دیکەی ئێرانی متمانەی بە ئەمریکا نییە، خاتەمی ڕایگهیاند: "یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنی واژووکراو دەرفەتێکی گەورەیە بۆ وڵات کە نابیێت بەفیڕۆ بدرێت".
ڕاشیگهیاند: "ئەگەر ئەو دەرفەتەی بە یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنەکە هاتووەتە ئاراوە لەدەست بدەین، ڕووبەڕووی کێشەی زۆر جددی دەبینەوە. ئەم لێکتێگەیشتنە وێنەی نییە. لە دوای جەنگی دووەمی جیهانییەوە، هیچ بەڵگەنامەیەکی دیکە نەبووە کە سەرۆکی ئەمریکا واژووی کردبێت و تا ئەم ڕادەیە ئیمتیازی زۆری بۆ لایەنی بەرامبەر دەستەبەر کردبێت".
خاتەمی پشتیوانی بۆ پزیشکیان دووپات كردهوه و، ڕایگهیاند: "پێویستە پشتیوانی لە هەر هەنگاوێک بكرێت بەرەو هەڵگرتنی سنووردارکردنەکانی بهردهم ئێران و کردنەوەی ڕێگای بەرەو داهاتوو. دەستی بەڕێز پزیشکیان ماچ دەکەم بۆ واژووکردنی ئازایانە و فیداکارانەی ئەم لێکتێگەیشتنە. سوپاسی ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی دەکەم بۆ دەنگدانیان (لە قازانجی یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنەکە) و سوپاسی ڕێبەری ئێران، موجتهبا خامنەییش دەکەم بۆ پەسەندکردنی (یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنەکە)".