Eşref Musa,Ömer Koparan
16 کانوونی یەکەم 2024•نوێکردنەوە: 17 کانوونی یەکەم 2024
حەلەب - AA
فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل، هێرشی ئاسمانییان کردە سەر ژمارەیەکی زۆر خاڵی سەربازیی لە پارێزگاکانی لازقییە و تارتوس لە سووریا.
بەپێی ئەو زانیارییەی لە چاودێرانی فڕۆکەوە دەستکەوتووە، فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل لە پارێزگاکانی لازقییە و تارتوس لە ڕۆژئاوای سووریا هێرشی ئاسمانییان کردووەتە سەر ژمارەیەکی زۆر خاڵی سەربازیی.
لەو هێرشانەدا فەوجی ٣٢ی بەرگریی ئاسمانیی، بارەگای ١٠٧ی سەربازی لە لازقییە و تارتوس و، بارەگا سەربازیی و کۆگاکانی تەقەمەنی لە گوندەکانی هيريسون، هراب، مسيرحين و بەلوتیە کرانە ئامانج.
لەو هێرشەی کرایە سەر هيريسون لە تارتوس تەقینەوەی بەهێز ڕوویدا.
دوای ڕووخانی ڕژێمی بەعس لە سووریا، ئیسرائیل بۆ لەناوبردنی توانا سەربازییەکانی وڵاتەکە سەدان هێرشی ئاسمانیی کردە سەر سووریا.