ئیدلب.. كوژرانی حه‌وت هاووڵاتی مه‌ده‌نی له هێرشی رژێمه‌كه‌ی ئه‌سه‌د و رووسیادا
- ھێرشی ئاسمانیی و وشکانیی رژێمەکەی بەشار ئەسەد و رووسیا ئیدلب، کوژرانی حەوت ھاووڵاتی مەدەنی و برینداربوونی١٠ی دیکەی لێکەوتەوە.
İdlib
ئیدلب - AA
له ئاكامی هێرشی ئاسمانیی و وشكانیی رژێمه‌كه‌ی به‌شار ئه‌سه‌د و رووسیای پشتیوانی بۆ سه‌ر ناوچه‌كانی نیشته‌جێبوونی مه‌ده‌نی له ناوچه‌ی كه‌مكردنه‌وه‌ی گرژیی ئیدلب. حه‌وت هاووڵاتی مه‌ده‌نی كوژران و ١٠ی دیكه‌ش برینداربوون.
خانه‌ی چاودێری سه‌ربه ئۆپۆزسیۆن، ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی رووسیا هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر ناحیه‌ی كه‌فه‌ر روما و گوونده‌كانی عوره‌ینیبه، ئه‌لبارا و به‌لیۆن له سنووری ناوچه‌كانی كه‌مكردنه‌وه‌ی گرژیی ئیدلب.
بەپێی ئه‌و زانیاریيەی لە بەرپرسانی بەرگری شارستانی ئیدلب (كڵاو سپیه‌كان) وه‌رگیراوه، لە ھێرشەکه‌ی رووسیا بۆ سه‌ر ناحیه‌ی كه‌فه‌ر روما هاووڵاتيیه‌كی مه‌ده‌نی كوژراوه و، له گووندی ئه‌لبارا پێنج هاووڵاتی مه‌ده‌نی كوژراون وحه‌وتی دیكه‌ش برینداربوون.
له لایه‌كی دیكه‌وه، رژێمه‌كه‌ی ئه‌سه‌د له كاته‌كانی به‌یانیيه‌وه تا ئێستا هێرش ده‌كاته سه‌ر ناوچه‌ی مه‌رج ئه‌لزاهر له گوونده‌واری باشووری ئیدلب و گووندی ئیشته‌بره‌ق. له‌و هێرشانه‌دا هاووڵاتیيه‌كی مه‌ده‌نی كوژراوه و سیانی دیكه‌ش برینداربوون.
به هۆی هه‌ڵمه‌ته‌كانی گه‌ڕان و رزگاركردنی تیمه‌كانی به‌رگری شارستانی، ژیانی هاووڵاتیيه‌كی مه‌ده‌نی رزگاركرا.
- مانگی رابردوو ٧٥ هاووڵاتی مه‌ده‌نی كوژراون
به‌پێی راپۆری به‌رگری شارستانی، له ئاكامی ئه‌و هێرشانه‌ی رژێمی به‌شار ئه‌سه‌د، گرووپه تیرۆریستییه بیانییه‌كان كه ئێران پشتیوانی‌یان ده‌كات و رووسیا مانگی رابردوو له ئیدلب ئه‌نجامیانداون ٧٥ هاووڵاتی مه‌ده‌نی كوژراون له‌وانه‌ش ١٣یان منداڵ بوون.
له ١٧ی ئه‌یلوولی ٢٠١٨ه‌وه له‌وه‌ته‌ی توركیا و رووسیا رێككه‌وتنیان واژۆكردووه تا ئێستا، له ئه‌نجامی هێرشی رژێم و رووسیا بۆ سه‌ر ناوچه‌ی كه‌مكردنه‌وه‌ی گرژیی ئیدلب زیاد له هه‌زار و ٣٠٠ هاووڵاتی مه‌ده‌نی كوژراون.
له‌و شوێنه‌نای هێرشه‌كانی تێدا چڕبووه‌ته‌وه، ژماره‌ی ئه‌وانه‌ی له ماوه‌ی ساڵی رابردوودا كۆچیان كردووه بۆ نزیكی سنووری توركیا، ملیۆنێكی تێپه‌ڕاندووه.