جيهان

ئۆکراینا: "پێشبینی دەکرێت تا کۆتایی ئەم هەفتەیە گەیاندنی دانەوێڵە دەستپێبکات"

ئەلێکساندەر کوبراکۆڤ، سەبارەت بە رێککەوتنی رێڕەوی دانەوێڵە کە لە نێوان رووسیا و ئۆکراینا و نەتەوە یەکگرتووەکان بە سەرپەرشتی سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان واژۆ کراوە، رایگەیاند کە وەک ئۆکراینا هەموو ئامادەکارییەکی پێویستیان تەواو کردووە.

Davit Kachkachishvili  | 29.07.2022 - نوێکردنەوە : 30.07.2022
ئۆکراینا: "پێشبینی دەکرێت تا کۆتایی ئەم هەفتەیە گەیاندنی دانەوێڵە دەستپێبکات"

Odessa

ئۆدێسا-AA

وەزیری ژێرخانی ئۆکراینا، ئەلێکساندەر کوبراکۆڤ، سەبارەت بە رێککەوتنی رێڕەوی دانەوێڵە کە لە نێوان رووسیا و ئۆکراینا و نەتەوە یەکگرتووەکان بە سەرپەرشتی سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان واژۆ کراوە، رایگەیاند کە وەک ئۆکراینا هەموو ئامادەکارییەکی پێویستیان تەواو کردووە.

بەندەری ئۆدێسا لە ئۆکراینا کە چەند مانگێکە داخراوە و لە ٢٤ی شوباتدا رووسیا هێرشی کردە سەر، ئەمڕۆ بەڕووی نوێنەری میدیا ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەکاندا کرایەوە.

کوبراکۆڤ لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا کە بە ئامادەبوونی ژمارەیەک لە باڵیۆز و نوێنەرانی وڵاتان بەڕێوە چوو، ئاماژەی بەوە دا کە ئامادەکارییە پێویستەکانیان لە ئۆکراینا بۆ ناردنی دانەوێڵە تەواو کردووە، گوتی: "دوای واژۆکردنی رێککەوتننامەکە لە ئیستانبوڵ، لایەنی ئۆکراینی هەموو ئامادەکارییەکی پێویستی کردووە بۆ دەستپێکردنی هەناردەکردنی بەرهەمی دانەوێڵە لە بەندەرەکانمانەوە. ئێمە بەندەرەکانی چۆرنۆمۆرسک و ئۆدێسامان ئامادەیە بۆ دەستپێکردنی ناردنی دانەوێڵە".

وەزیری ژێرخانی ئۆکراینا، کوبراکۆڤ هەروەها رایگەیاند کە تا کۆتایی هەفتەی داهاتوو بەندەری یوژنی لە نزیک ئۆدێسا ئامادە دەکەن بۆ ناردن.

کوبراکۆڤ بە ئاماژەدان بەوەی پێش دەستپێکردنی جەنگ چەند کەشتییەکی بارکراو لە دانەوێڵە لە بەندەرەکاندا چاوەڕێیان دەکرد، گوتی: "ئەمڕۆ کارەکانی بارکردن لە کەشتییەکی دیکە لە چۆرنۆمۆرسک دەست پێدەکات. ئێمە لەسەر هەموو پرسە تەکنیکییەکان رێککەوتووین. هیوادارین ئەمڕۆ رەزامەندی نەتەوە یەکگرتووەکان وەربگرین لەسەر ئەو رێڕەوە پێشنیازکراوەی کە کەشتییەکان لە رێگەیەوە بەرەو گەرووی دەریای رەش دەڕۆن. دوای وەرگرتنی رەزامەندی تا کۆتایی هەفتە یەکەم کەشتی لە بەندەرەکانمانەوە بەڕێدەکەوێت".

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın