ئۆکراینا: "لە ئەنجامی هێرشە مووشەکییەکانی رووسیا بۆسەر ئۆدێسا ١٧ کەس کوژران و ٣١ کەسی دیکە برینداربوون"
حکوومەتی ئۆکراینا ئاشکرای کرد کە لە ئەنجامی دوو هێرشی مووشەکیی سوپای رووسیا بۆسەر شاری ئۆدێسا لە ئۆکراینا، ١٧ کەس کوژران و ٣١ی دیکەش برینداربوون.
Kiev
کیێڤ - AA
حکوومەتی ئۆکراینا ئاشکرای کرد کە لە ئەنجامی دوو هێرشی مووشەکیی سوپای رووسیا بۆسەر شاری ئۆدێسا لە ئۆکراینا، ١٧ کەس کوژران و ٣١ی دیکەش برینداربوون.
گوتەبێژی ئیدارەی سەربازیی ناوچەی ئۆدێسا، سێرگی براتچوک ئاماژەی بەوە دا کە لە ئەنجامی دوو هێرشی مووشەکیی سوپای رووسیا بۆسەر ئۆدێسا، بەپێی زانیارییە بەراییەکان ١٧ کەس گیانیان لەدەستداوە و ٣١ی دیکەش برینداربوون.
براتچوک ئاماژەی بەوەش کردووە، لەم هێرشانەی سوپای رووسیادا لە ئەنجامی کەوتنەخوارەوەی مووشەکێک لە باڵەخانەیەک کە خەڵکی تێدا دەژیا ١٤ کەس گیانیان لەدەستدا و ٣٠ی دیکەش برینداربوون.
راشیگەیاند، لە ئەنجامی کەوتنە خوارەوەی مووشەکێکی دیکە لە ناوچەیەکی گەشتیاریی شارەکە، سێ کەس گیانیان لەدەستدا کە یەکێکیان منداڵە و کەسێکی دیکەش برینداربوو.
گوتەبێژی ئیدارەی سەربازیی ناوچەی ئۆدێسا ئەوەیشی خستەڕوو کە هەوڵەکانی گەڕان و رزگارکردن لەو ناوچەیەی کە هێرشەکەی تێدا ئەنجامدراوە، بەردەوامە.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن