Ekip
19 مای,س 2023•نوێکردنەوە: 19 مای,س 2023
کیێڤ - AA
ئەنجوومەنی بەرگریی و ئاسایشی نیشتمانیی ئۆکراینا، بڵاویکردەوە کە سەرۆکی وڵاتەکەی، ڤۆلۆدیمێر زێلێنسکی بە ئۆنڵاین بەشداری دەکات لە لووتکەی سەرکردەکانی G7، کە لە رۆژانی ١٩-٢١ی ئایار، لە شاری هێرۆشیمای ژاپۆن بەڕێوەدەچێت.
لەو بارەیەوە، ئەنجوومەنی بەرگریی و ئاسایشی نیشتمانیی ئۆکراینا لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە کرد کە زێلێنسکی بە ئۆنڵاین بەشداری لە لووتکەی سەرکردەکانی G7دا دەکات.
سکرتێری ئەنجوومەنی بەرگریی و ئاسایشی نیشتمانیی ئۆکراینا، ئلێکسی دانیلۆڤ لە گوتارێکیدا کە لە تەلەڤزیۆنێکی ناوخۆی وڵاتەکەیدا پێشکەشی کرد، ئاماژەی بەوە کرد کە زێلێنسکی بەشداری لە لووتکەی G7دا دەکات و رایگەیاند: ''پێمان وایە سەرۆکەکەمان لەو شوێنە دەبێت کە پێویستە ئامادە بێت، جا لە هەر شوێنێکی جیهان بێت، بۆ ئەوەی چارەسەری کێشەکانی وڵاتەکەمان بکات''.
دانیلۆڤ باسی لەوە کرد کە لە لووتکەکەدا بڕیارگەلێکی گرنگ دەدرێت و گوتی: ''بەدڵنیاییەوە گرنگە سەرۆکەکەمان خۆی ئامادە بێت بۆ تەواو بەرگریی کردن لە بەرژەوەندییەکانمان و پێشکەش کردنی بەڵگە و پێشنیاری روون لەبارەی ئەو رووداوانەی لەسەر خاکەکەمان روو دەدەن''.