Ekip
16 نیسان 2023•نوێکردنەوە: 16 نیسان 2023
کیێڤ - AA
وەزارەتی کاتیی یەکخستنەوەی خاکە داگیرکراوەکانی ئۆکراینا لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە دا کە ئاڵوگۆڕکردنێکی دیکەی بەرفراوانی زیندایانی لەگەڵ رووسیادا ئەنجام داوە.
لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە ١٣٠ کەس کە ١٢٨یان سەرباز بوون و دوویان نوێنەری خزمەتگوزاریی گواستنەوەی تایبەتی دەوڵەت بوون لە دیلییەتی رووسیا رزگار کران.
لە راگەیەندراوەکەدا ئەوەش خراوەتەڕوو کە نووسینگەی نیشتمانیی زانیارییەکانی ئۆکراینا پێداویستییە سەرەتاییەکانی سەربازە ئازادکراوەکانی دابین کردووە و ئاماژە بەوە کراوە کە ئاڵوگۆڕی زیندانییەکان بە هاوکاریی نووسینگەی سەرۆکایەتیی دەوڵەتی ئۆکراینا و بەڕێوەبەرایەتیی سەرەکیی هەواڵگریی سەربە وەزارەتی بەرگریی ئۆکراینا و خزمەتگوزاریی ئاسایشی ئۆکراینا ئەنجام دراوە.