Talha Yavuz
26 تشرینی دووەم 2020•نوێکردنەوە: 27 تشرینی دووەم 2020
کیڤ - AA
سەرۆکی ئەرکانی سوپای ئۆکراینا، روسلان ھۆمچاک ئاشکرایکرد ساڵی داھاتوو پێنج فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی Bayraktar لە تورکیا دەکڕن.
بەپێی ھەواڵێکی ماڵپەڕی Armiya inform، روسلان ھۆمچاک ئاماژەی بەوەکردووە، لە چوارچێوەی پڕکردنەوەی پێداویستییەکانی سوپادا، بڕیار دراوە لە ساڵی ٢٠٢١دا پێنج فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لە جۆری Bayraktar بکڕن.
ئۆکراینا لە ساڵی ٢٠٠٩دا شەش Bayraktar TB2 و سێ وێستگەی چاودێرییکردنی لە تورکیا کڕیبوو.