Nuri Aydın
26 تشرینی دووەم 2020•نوێکردنەوە: 28 تشرینی دووەم 2020
ئه‌نقه‌ره- AA
ژماره‌ی تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (COVID-19)، له سه‌رانسه‌ری جیهان ٦١ ملیۆن کەسی تێپه‌ڕاند.
به‌پێی زانیارییه‌كانی ماڵپه‌ڕی "Worldometer" كه ئاماری نوێكراوه‌ن له‌باره‌ی حاڵه‌ته‌كانی په‌یوه‌ست به كۆرۆنای نوێ له سه‌رانسه‌ری جیهان، كۆی گشتیی ژماره‌ی تووشبووان به ڤایرۆسه‌كه، كه له شاری وهانی سه‌ربه پارێزگای هوبێ له چین سه‌ریهه‌ڵدا، ٦١ ملیۆن و ١٣ هه‌زار و ٩٥٧ حاڵه‌تن.
ئه‌مریكا له سه‌ری سه‌ره‌وه‌ی لیستی ئه‌و وڵاتانه‌ی كه زۆرترین تووشبوونیان به ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ هه‌یه، به ١٣ ملیۆن و ١٥٨ هه‌زار و ٣٠٣ هه‌زار دێت و له‌دوای ئه‌ویش هیندستان به نۆ ملیۆن و ٢٩١ هه‌زار و ٦٨ حاڵه‌ت، به‌ڕازیل به شه‌ش ملیۆن و ١٧٠ هه‌زار و ٨٢٧ حاڵه‌ت، رووسیا به دوو ملیۆن و ١٨٧ هه‌زار و ٩٩٠ حاڵه‌ت، فه‌ڕه‌نسا به دوو ملیۆن و ١٧٠ هه‌زار و ٩٧ حاڵه‌ت، ئیسپانیا به یه‌ك ملیۆن و ٦٢٢ هه‌زار و ٦٣٢ حاڵه‌ت، به‌ریتانیا به یه‌ك ملیۆن و ٥٧٤ هه‌زار و ٥٦٢ حاڵه‌ت، ئیتاڵیا به یه‌ك ملیۆن و ٥٠٩ هه‌زار و ٨٧٥ حاڵه‌ت، ئه‌رژه‌نتین به یه‌ك ملیۆن و ٣٩٠ هه‌زار و ٣٨٨ حاڵه‌ت، كۆڵۆمبیا به یه‌ك ملیۆن و ٢٧٠ هه‌زار و ٩٩١ حاڵه‌ت و مه‌كسیك به یه‌ك ملیۆن و ٧٠ هه‌زار و ٤٨٧ حاڵه‌ت، دێن.
دوای تووشبوونیان به ڤایرۆسی كۆرۆنا، یه‌ك ملیۆن و ٤٣٢ هه‌زار و ٦٢٩ كه‌س له سه‌رانسه‌ری جیهان گیانیان له‌ده‌ستداوه و ٤٢ ملیۆن و ٢٦٠ هه‌زار و ٨٩٨ تووشبووش به‌سه‌ر ڤایرۆسه‌كه‌دا سه‌ركه‌وتوون و چاكبوونه‌ته‌وه.