Nazir Aliyev Tayfur
18 نیسان 2022•نوێکردنەوە: 20 نیسان 2022
كیێڤ – AA
فه‌رمانده‌یی هێزه ئاسمانییه‌كانی ئۆكراینا رایگه‌یاند كه هێلیكۆپته‌ری KA-52 Alligatorی رووسیاییان خستۆته خواره‌وه.
له‌مبارەیەوە لە راگه‌یه‌ندراوێكی فەرمانده‌یی هێزه ئاسمانییه‌كانی ئۆکراینا هاتووە "رووسیای داگیركه‌ر به‌رده‌وامه له بۆردومانكردن، مووشه‌كباران و تۆپبارانكردنی شاره‌كانی ئۆكراینای ئاشتیخواز و بوونه‌تە هۆی ئازاردان و كوشتار".
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا تیشك خراوه‌ته سه‌ر ئه‌وه‌ی کە له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یشدا، رووسیای داگیركه‌ر به‌رده‌وام زیانی پێ ده‌گات له زه‌وی و وشكانییه‌وه و تیایدا هاتووه "له ٢٤ كاتژمێری رابردوودا، دوو هێلیكۆپته‌ری جۆری Mi-24 و هێلیكۆپته‌ری KA-52 Alligator، یه‌ك فڕۆكه و فڕۆكه‌یه‌كی بێفڕۆكه‌وانی جۆری Orlan-10 خراونه‌ته خواره‌وه".