Mazın Asad
27 مای,س 2016•نوێکردنەوە: 30 مای,س 2016
سه‌رۆكی ئه‌مریكا، باراك ئۆباما سه‌ردانی هیرۆشیمای كرد كه ئه‌مریكا له جه‌نگی جیهانی دووه‌مدا بۆمبی ئه‌تۆمی ئاراستەی ئەو شاره.
ئۆباما به یه‌كه‌م سه‌رۆكی ئه‌مریكا داده‌نرێت كه سه‌ردانی هیرۆشیما بكات و تاجە گوڵینە له‌سه‌ر مۆنیۆمێنتهکە دابنێت كه تێدا ئاگری ئه‌و مۆنیۆمێنته هیچ كاتێك ناكوژێته‌وه و له‌وێدا واژۆی له‌سه‌ر ده‌فته‌ری مێوانان له پاركی یادكردنی ئاشتی كرد.
ئه‌مریكا دوای جه‌نگ جیهانی دووه‌م داوای لێبوردنی له ژاپۆن نه‌كرد. هه‌رچه‌نده هه‌ندێك لایەن ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه به هاوێشتنی بۆمبی ئه‌تۆمی بۆ هیرۆشیما و ناکازاكی كۆتایی به جه‌نگی جیهانی دووه‌م هێنرا، به‌ڵام هه‌ندێكیش دژی ئه‌م بۆچوونه ده‌وه‌ستن.
هه‌ر به فه‌رمانی سه‌رۆكی ئه‌وكاتی ئه‌مریكا، هانری ترومان دوای تێپه‌ڕبوونی سێ رۆژ به‌سه‌ر هێرشه‌كه‌ی هیرۆشیما، له 9ی ئابی 1945 ئه‌مجاره بۆمبی ئەتۆمی دووه‌م ئاراسته‌ی ناکازاكی كرا. بۆمبی دووه‌م بووه هۆی كوژرانی 75 هه‌زار كه‌س و دوای تێپه‌ڕبوونی پێنج رۆژ، ژاپۆن له 14ی ئابی 1945 ته‌سلیم بوو و به‌م پێیه‌ش كۆتایی به جه‌نگی جیهانی دووه‌م هات.
-سه‌عات 8:15 خولهك: ساتی وه‌ستانی كات
هیرۆشیما له 6ی ئابی 1945 رووبه‌ڕووی یه‌كه‌م هێرشی بۆمبی ئهتۆمبی جیهان بووه‌وه.
ئه‌فسه‌ری ئه‌مریكی كلود رۆبێرت ئیتیرلی سه‌عات 8:15 خوله‌كی به‌یانی به فڕۆكه‌ی جۆری "Enola Gay" بۆمبێكی ئه‌تۆمی "Little Boy" ئاراستەی هیرۆشیما
درێژی بۆمبه ئه‌تۆمییه‌كه سێ مه‌تر و قورساییه‌كه‌ی چوار هه‌زار و 400 كلیۆگرام بوو. 64 كلیۆگرام له‌وه له یۆرانیۆمی پیتێنراوی 235 پێكهاتبوو كه 13 هه‌زار تۆن له TNT به‌هێزتر بوو.
هاوكات بۆمبه ئه‌تۆمییه‌كه دوای تێپه‌ڕبوونی 43 چركه به‌سه‌ر هاوێشتنی، له به‌رزایی 600 مه‌تر له زه‌وی ته‌قێندرایه‌وه كه به‌هۆیه‌وه هه‌م گه‌لی هیرۆشیما و هه‌میش گشت جیهان پێی سه‌رسام بوو.
له جه‌نگی جیهانی دووه‌مدا هیرۆشیما به گرنگترین بنكه‌ی سه‌ربازیی هێزه‌كانی ده‌ریاوانی ژاپۆن داده‌نرا. له ساتی كه‌وتنی بۆمبه‌كه بۆ هیرۆشیما ده‌ستبه‌جێ بووه هۆی كوژرانی70 هه‌زار كه‌س.
بۆمبی ئه‌تۆمی كه به چه‌كی كۆكوژ داده‌نرێت به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی تیشكهكهی له‌و وڵاته‌دا چه‌ندین مانگ ته‌نانه‌ت چه‌ندین ساڵێش كاریگه‌ری هه‌بوو كه به‌هۆیه‌وه هۆكار بوو بۆ مردنی خه‌ڵك.
به‌هۆی بۆمبه ئه‌تۆمییه‌كانه‌وه سه‌رئه‌نجام 140 هه‌زار کەس بووهنە قوربانی.
هاوكات هه‌ر به‌هۆی هێرشه‌كه‌وه ته‌نها چه‌ند باڵەخانەیەک وه‌ك خۆی مایه‌وه. باڵەخانەی ناوه‌ندی پیشه‌سازی هیرۆشیما به گه‌وره‌ترین سیمبۆلی كاره‌ساته‌كه له ژاپۆن داده‌نرێت.