جيهان, کۆڤید- ١٩

ئيتاڵيا ژمارەیەکی پێوانەیی دیکەی لە تووشبوون بە کۆرۆنا تۆمار کرد

له‌ ئيتاڵيا له ‌ماوه‌ی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا، ٢٦ هەزار و ٨٣١ حاڵەتى نوێى تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (COVID-19) تۆماركرا.

Barış Seçkin  | 29.10.2020 - نوێکردنەوە : 29.10.2020
ئيتاڵيا ژمارەیەکی پێوانەیی دیکەی لە تووشبوون بە کۆرۆنا تۆمار کرد

Roma

رۆما - AA

له‌ ئيتاڵيا له ‌ماوه‌ی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا، ٢٦ هەزار و ٨٣١ حاڵەتى نوێى تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (COVID-19) تۆماركرا.

دوايين ئامارەكانى ڤايرۆسى كۆرۆنا لە ئيتاڵيا، لەلايەن وەزارەتى تەندروستييەوە بڵاوكرايەوە و بە پێى ئامارەكان، لە ٢٤ كاتژمێرى رابردوودا، ٢٦ هەزار و ٨٣١ حاڵەتى نوێى تووشبوون تۆماركراوە و ئەمەش بە بەرزترین ژمارەى تووشبوون بە ڤایرۆسەکە لە سەرەتاى سەرهەڵدانى پەتاكەوە تاوەکو ئێستا، هەژمار دەکرێت.

كۆى گشتى ئەو كەسانەى كە لەسەرەتاى سەرهەڵدانى پەتاكەوە تووشى ڤايرۆسەكە بوون بۆ ٦١٦ هەزار و ٥٩٥ بەرزبووەتەوە.

هاوكات، ژمارەى كەيسە چالاكەكان بۆ ٢٩٩ هەزار و ١٩١ و ژمارەى ئەو نەخۆشانەى كە لە ژێر چاودێرى چڕدان بۆ هەزار و ٦٥١ نەخۆش بەرزبووەتەوە.

هەر بە پێى ئامارەكان، لە ماوەى ٢٤ كاتژمێرى رابردوودا، ٢١٧ تووشبووى ديكەى كۆرۆنا گيانيان لەدەستداوە و ژمارەى گيانلەدەستدان بە ڤايرۆسەكە بۆ ٣٨ هەزار و ١٢٢ بەرزبووەتەوە.

ژمارەى ئه‌و تووشبووانه‌ی له ڤايرۆسەكە چاكبوونه‌ته‌وه‌، ئەمڕۆ سێ هەزار و ٨٧٨ کەس زياديكردووە و كۆى گشتیى بۆ ٢٧٩ هەزار و ٢٨٢ بەرزبووەتەوە.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın