Esat Fırat
29 تشرینی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 30 تشرینی یەکەم 2020
قودس - AA
هێزەكانى ئيسرائيل، هەڵيانكوتايە سەر ماڵى پێشنوێژ و گوتارخوێنى مزگەوتى ئەقسا، عەكرمە سەبڕى و هەڕەشەيان لێكرد.
پارێزەرى عەکرمە سەبڕى، كە پێشتر موفتى قودس - فەڵەستين بووە و لەئێستادا ئەركى سەرۆكايەتى ئەنجوومەنى باڵاى ئيسلامى لە قودس بەڕێوەدەبات، حەمزە كوتاينە لە لێدوانێكيدا بۆ پەيامنێرى ئاژانسى ئانادۆڵو، رايگەياند كە تيمێك پێكهاتبوون لە كارمەندانى هەواڵگرى ئيسرائيل و پۆليس، هەڵيانكوتاوەتە سەر ماڵى عەکرمە سەبڕى لە رۆژهەڵاتى قودسى داگيركراو.
كوتاينە، سەرنجى بۆ ئەوە راكێشا كە عەکرمە سەبڕى سبەى لە مزگەوتى ئەقسا گوتارى رۆژى هەينى پێشكەشدەكات و هێزە ئيسرائيلييەكان هەڕەشەى ئەوەيان لێكردووە كە لە گوتارەكەيدا دووربكەوێت لە رستەى "هاندەرانە".
پێشنوێژ و گوتارخوێنى مزگەوتى ئەقسا، عەكرمە سەبڕى دوێنێ لە پەيامێكى ڤيديۆييدا سەرنجى بۆ سەر هەڵوێستى فەڕەنسا لە بەرامبەر پێغەمبەرى ئيسلام و موسڵمانان راكێشا و داواى لە فەڵەستينييەكان كرد كە لە رۆژى مەولوودى پێغەمبەردا مزگەوتى ئەقسا چۆڵنەكەن.