Recep Şakar,Muhammet Ali Kemal
14 تشرینی یەکەم 2017•نوێکردنەوە: 15 تشرینی یەکەم 2017
مێلبۆرن- AA
لەخانەی عەلەوییەکانی حەلاجی مەنسور لە شاری مێلبۆرنی ئوستراڵیا، لەرێورەسمێکدا ئەنجوومەنی کۆمەڵگەی عەلەوی بەبۆنەی عاشووراوە هەریسەیان بەخشییەوە.
لەمیانی رێورەسمەکەدا هەر لەسەرلەبەیانی زووەوە هەریسە لە مەنجەڵی گەورەدا لێنران و بەدەم نزاکردنەوە بەسەر هاووڵاتییاندا دابەشکرا.
سەرۆکی ئەنجوومەنی عەلەوییەکانی ئوستراڵیا یوجەل یاڵچن، لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵوی راگەیاند: ''ئەمڕۆ بەمەبەستی یادکردنەوەی شەهیدانی کەربەلا هەریسەمان ئامادەکردووە و بەسەر هاووڵاتییاندا دەیبەخشینەوە''.
یوجەل یاڵچن ئاماژەی بەوەشكردووە رێورەسمی بەخشینەوەی هەریسەیان کردووەتە نەریت و هەموو ساڵێک ئەنجامیدەدەن، راشیگەیاند: ''لێرە هاووڵاتییان یەکتر دەناسن، پێکەوە گفتوگۆ دەکەن، پەیڕەوی هەمان کولتوور و باوەڕ دەکەن و هاوبەشیی هەرسیەکە دروست دەکەین''.
ئەنجوومەنی کۆمەڵگەی عەلەوی لە ئوستراڵیا، بەدرێژایی مانگی تشرینی یەکەم لە شارە جیاوازەکان رێورەسمی بەخشینەوەی هەریسە بەبۆنەی عاشووراوە، سازدەکات.