Ramal Abdullah Mahmood
26 مای,س 2017•نوێکردنەوە: 26 مای,س 2017
یەکەم نوێژی تەراویحی مانگی رەمەزانی ئەمساڵ لە مزگەوتەکانی ئوسترالیا ئەنجام درا کە زیاتر لە ٥٠٠ هەزار موسوڵمان لەو وڵاتە دەژین.
یەکەم نوێژی تەراویحی مانگی رەمەزانی ئەمساڵ لە سەرانسەری ئوسترالیا بە بەشداری دەیان هەزار موسوڵمان لە زیاتر لە ٢٠٠ مزگەوتی ئەو وڵاتە و چەند شوێنێک کە بەکرێ گیرابوون ئەنجامدرا.
لە مزگەوتی میادۆو هایتس لە مێلبۆرن سەدان موسوڵمان لە نەژادە جیاوازەکان سەرەتا گوێیان لە وتاری پێشوازی مانگی رەمەزان گرت، دواتر نوێژی خەوتنان و دواتر یەکەم نوێژی تەراویحی مانگی رەمەزانی ئەمساڵیان ئەنجامدا.