Zeynep Katre Oran,Muhammet Torunlu
12 حوزەیران 2024•نوێکردنەوە: 15 حوزەیران 2024
ئەنقەرە ــ AA
وەزیری لاوانی ئوسترالیا، ئان ئەلی ڕایگەیاند کە بە بەھای ١٠ ملیۆن دۆلار، یارمەتی مرۆیی پێشکەش بە خەڵکی مەدەنی لە کەرتی غەززە دەکەن.
ماڵپەڕی ھەواڵیی "News٩" بڵاوی کردەوە، ئان ئەلی لە کۆنفرانسی (وەڵامدانەوەی مرۆیی بەپەلە لە غەززە) کە دوێنێ سێسەممە لە ئوردن بەڕێوەچوو، ڕایگەیاندووە، کە بە بەھای ١٠ ملیۆن دۆلار لە ڕێگای پڕۆگرامی خۆراکی جیھانیی سەربە نەتەوەیەکگرتووەکان، یارمەتی مرۆیی پێشکەش بە خەڵکی مەدەنی لە کەرتی غەززە دەکەن.
ئاماژەی بەوەشداوە کە ھەوڵدەدەن، یارمەتی خۆراک بۆ ئەو فەڵەستینییانە دابین بکەن کە لە غەززە، ڕووبەڕووی مەترسی برسێتی بوونەتەوە.
باسی لەوەش کردووە کە لە ماوەی ھەشت مانگی ڕابردوودا، ئوسترالیا بە بەھای ٧٢ ملیۆن و ٥٠٠ ھەزار دۆلار، یارمەتی مرۆیی پێشکەش بە غەززە کردووە.
وەزیری لاوانی ئوسترالیا، ئان ئەلی گوتیشی: "دەبێت ئیسرائیل ڕێگا بدات یارمەتییە مرۆییەکان بەپێی ئەوەی دادگای تاوانی نێودەوڵەتیی فەرمانی پێکردووە بگەیەندرێنە غەززە، چونکە ناکرێت ئازار و نەھامەتییەکانی خەڵکی مەدەنی لە فەلەستین بەردەوام بن".