ئوسترالیا.. ئامادەکاری بۆ دەستپێکردنەوەی گەشتە ئاسمانییەکان
ئوسترالیا ئامادەکاری دەکات بۆ دەستپێکردنەوەی گەشتە ئاسمانییەکانی لەگەڵ سێ وڵات.
Queensland
مێلبۆرن- AA
سەرۆکوەزیرانی ئوسترالیا، سکۆت مۆریسن لە لێدوانێکیدا بۆ کەناڵێكی رادیۆیی وڵاتەکەی باسی لەوە کرد، دوابەدوای نیوزیلاند، کار بۆ دووبارە دەستپێکردنەوەی گەشتە ئاسمانییەکانیان لەگەڵ ژاپۆن، سینگاپورو کۆریای باشوور دەکەن.
سکۆت مۆریسن ستایشی هەوڵەکانی ژاپۆن، سینگاپور و کۆریای باشوور-ی لە بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنادا کرد و گوتی: "لەگەڵ چەند وڵاتێک لە گفتوگۆداین بۆ ئەوەی بزانین ساڵی داهاتوو چی بکەین. لەم بابەتەدا پەلە ناکەین".
بڕیاریشە لە سبەیەوە گەشتەکانی نێوان ئوسترالیا و نیوزیلاند دەستپێبکاتەوە و لەبەر ئەوەی کۆرۆنا لە نیوزیلاند نەماوە، گەشتیارانی ئەو وڵاتە کاتێک سەردانی ئوسترالیا دەکەن بەبێ کەرەنتینکردن رێگەی هاتنەناوەوەیان پیدەدرێت.
ئەو گەشتیارانەی لە ئوسترالیاوە سەردانی نیوزیلاند دەکەن بۆ ماوەی دوو هەفتە کەرەنتین دەکرێن.