Erbil Başay
23 کانوونی دووەم 2018•نوێکردنەوە: 24 کانوونی دووەم 2018
به‌رلین - AA
ژماره‌یه‌ك لایه‌نگری په‌یه‌ده/په‌كه‌كه له فڕۆكه‌خانه‌ی هانۆڤه‌ر-لانگنهاگن خۆپیشاندانێكی بێمۆڵه‌تیان ئه‌نجامدا و په‌لاماری گه‌شتیاره توركه‌كانیان دا.
له ماڵپه‌ڕی ژمارەیەک رۆژنامه‌ی ئه‌ڵمانیادا وێنه و دیمه‌نی خۆپیشاندانه‌كه ده‌بینرێت، خۆپیشانده‌ران په‌لاماری گه‌شتیاره توركه‌كان ده‌ده‌ن.
به پێی راگه‌یه‌نراوێكی پۆلیسی هانۆڤه‌ر، پۆلیس ناچاربووه له فڕۆكه‌خانه‌ی هانۆڤه‌ر بۆ جیاكردنه‌وه‌ی لایه‌نه‌كان، گازی فرمێسك‌ڕێژ به‌كاربهێنێت.
له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه دراوه، خۆپیشاندانه‌كه دژ بە كۆمپانیایه‌كی توركیا بووه و مۆڵه‌تی بۆ وه‌رنه‌گیراوه.
له خۆپیشاندانه‌كه‌دا، دوو كه‌س به‌سووكی برینداربوون.
هه‌روه‌ها راشگه‌یه‌نراوه سكاڵا دژ بە چه‌ند كه‌سێك به هۆی برینداركردن و زیان گه‌یاندن به سامانی گشتی تۆماركراوه.
له رۆژنامه‌ی Hannoversche Allgemeine Zeitungدا، ئاماژه به‌وه دراوه کە له به‌شی Bی تێرمیناڵی فڕۆكه‌خانه‌ی هانۆڤه‌ردا، 180 كه‌س به‌شه‌ڕهاتوون و به‌و هۆیه‌وه گه‌شتی فڕۆكه‌یه‌ك به‌ره‌و شاری ئیستانبوڵ، نیو كاتژمێر دواكه‌وتووه.
لایه‌نگرانی په‌یه‌ده/په‌كه‌كه شه‌وی رابردووش له ئه‌ڵمانیا هه‌ڵیانكوتایه سه‌ر دوو مزگه‌وت.