Erbil Başay,Muhammet Ali Kemal
29 ئادار 2019•نوێکردنەوە: 30 ئادار 2019
به‌رلین - AA
ئه‌ڵمانیا بڕیاری وه‌ستاندنی هه‌نارده‌كردنی چه‌كی بۆ سعوودیه، شه‌ش مانگی دیكه درێژ كرده‌وه.
گوته‌بێژی حكوومه‌تی ئه‌ڵمانیا، ستیفن سایبهرت، له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه بڕیاری وه‌ستاندنی فرۆشتنی چه‌ك به سعوودیه، تا رۆژی ٣٠ی ئه‌یلوولی ٢٠١٩ درێژكراوه‌ته‌وه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه له‌و ماوه‌یه‌دا له رووی مه‌بده‌ئییه‌وه هیچ داواكارییه‌كی نوێ بۆ كڕینی چه‌ك، په‌سه‌ند ناكرێن.
له ئه‌ڵمانیا له‌نێوان پێكهێنه‌رانی حكوومه‌ت؛ پارته‌كانی یه‌كێتیی كریستیانه‌كان (CDU) و (CSU) له‌لایه‌ك و پارتی سۆشیال دیموكرات (SPD) له‌لایه‌كی دیكه‌وه، ناكۆكی سه‌باره‌ت به درێژكردنه‌وه یان نه‌كردنه‌وه‌ی بڕیاری قه‌ده‌غه‌كردنی هه‌نارده‌كردنی چه‌ك بۆ سعوودیه، هه‌بوو.
پارتی سۆشیال دیموكرات داوای درێژكردنه‌وه‌ی بڕیاری قه‌ده‌غه‌كردنی هه‌نارده‌كردنی چه‌كی بۆ سعوودیه ده‌كرد و دوو پارته‌كه‌ی دیكه باوه‌ڕیان وابوو كه پێویست بەو رێگرییە ناکات.