Muhammed Bilal Kenasari,Hemın Othman Mohammed
13 کانوونی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 14 کانوونی یەکەم 2016
واشنتۆن - AA
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، جۆن كیربی:
- "له نائومێدییه‌كی زۆر قووڵداین، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا تووشی شۆك نه‌بووین كه رووسیا نزیك نه‌بوویه‌وه بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی ئاگربه‌ست له حه‌له‌ب".
- "رووسیا له‌بری ئه‌وه‌ی داواكاری ئه‌مریكا په‌سه‌ند بكات بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی به‌په‌له‌ی ئاگربه‌ست له حه‌له‌ب، به‌ئێمه‌ی گوت كه ناتوانرێت له چه‌ند رۆژێكدا ئاگربه‌ست ده‌سته‌به‌ر بكرێت".
- "ناتوانم ئه‌و هه‌واڵانه پشتڕاست بكه‌مه‌وه كه داعش ده‌ستی به‌سه‌ر شاری تەدمووردا گرتووه".
به‌رپرسێكی باڵای وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا:
- هه‌ڵوێسته‌یه‌ك هه‌یه له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی ئه‌مریكا چه‌ك ره‌وانه‌ی سووریا بكات و هێشتا ئه‌و هه‌ڵوێسته نه‌گۆڕاوه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا نامانه‌وێت هیچ چه‌كێك بچێته سووریاوه".
سه‌باره‌ت به‌وه‌ی تا ئێستا نه‌گه‌یشتوونه‌ته رێکكه‌وتن بۆ ده‌رهێنانی هاووڵاتییانی مه‌ده‌نی له شاری حه‌له‌ب باکووری سووریا، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، جۆن كیربی گوتی: "له نائومێدییه‌كی زۆر قووڵداین، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا تووشی شۆک نه‌بووین كه رووسیا نزیك نه‌بوویه‌وه بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی ئاگربه‌ست له حه‌له‌ب".
له میانی كۆنگره‌ی رۆژنامه‌وانی رۆژانه‌یدا، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، جۆن كیربی وه‌ڵامی پرسیاره‌كانی دایه‌وه له‌باره‌ی هێرشه‌كانی سه‌ر هاووڵاتییانی مه‌ده‌نی له شاری حه‌له‌ب.
له وه‌ڵامی پرسیارێكدا، جۆن كیربی سه‌باره‌ت به‌وه قسه‌ی كرد كه به‌هۆی چاوپۆشی رژێمه‌كه‌ی به‌شار ئه‌سه‌د و پشتیوانانیهوه، رێكخراوی تیرۆریستیی داعش دووباره ده‌ستی گرتووه‌ته‌وه به‌سه‌ر شاری تهدمووردا، ئاماژه‌ی به‌وه‌یش كرد كه ژماره‌یه‌كی زۆر هه‌واڵیان پێگه‌یشتووه سه‌باره‌ت به كۆنترۆڵكردنی شاری تەدموور كه ناوی له لیستی میراتی جیهانی یونیسكۆدا هه‌یه له‌لایه‌ن داعشه‌وه و، گوتی: "ناتوانم ئه‌و هه‌واڵانه پشتڕاست بكه‌مه‌وه كه داعش ده‌ستی به‌سه‌ر تەدمووردا گرتووه. ئه‌وه ده‌زانین كه به‌رده‌وامه له‌سه‌ر هێرشه‌كانی".
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، به‌رپرسێكی باڵای وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، وه‌ڵامی پرسیاره‌كانی په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵوی دایه‌وه سه‌باره‌ت به‌و مشتومڕانه‌ی کە باس له پێدانی مووشه‌كی به‌رگری ئاسمانیی ده‌كه‌ن به هێزه‌كانی ئۆپۆزسیۆنی سووریا.
پرسیار له به‌رپرسه‌كه كرا سه‌باره‌ت به پرۆژه یاسای بوودجه‌ی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا كه به چه‌ند مه‌رجێكی دیاریكراو رێگه ده‌كاته‌وه له‌به‌رده‌م پێدانی مووشه‌كی به‌رگری ئاسمانی گوازراوه MANPAD، بە هێزه‌كانی ئۆپۆزسیۆنی سووریا، ئه‌ویش له وه‌ڵامدا گوتی: "نامانه‌وێت ئه‌و جۆره چه‌كانه بچنه سووریاوه".