Muhammed Bilal Kenasari,Mohammed Baqi Hussein,Hemın Othman Mohammed
13 کانوونی یەکەم 2017•نوێکردنەوە: 13 کانوونی یەکەم 2017
واشنتۆن - AA
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا هیزه‌ر ناوێرت، له‌باره‌ی روونكردنه‌وه‌ی پوتین بۆ كشانه‌وه‌ی یه‌كه سه‌ربازییه‌كانی وڵاته‌كه‌ی له سووریا رایگه‌یاند، "ئه‌گه‌ر رووسیا بكشێته‌وه، ئه‌مه بژارده‌ی ئه‌وانه، به‌ڵام ئێمه له‌گه‌ڵ هاوپه‌یماناندا به‌رده‌وامده‌بین له ده‌سته‌به‌ركردنی سه‌قامگیری له‌و وڵاته‌دا".
ناوێرت له‌میانه‌ی كۆنگره‌ی رۆژنامه‌وانیی رۆژانه‌یدا، روونكردنه‌وه‌ی له‌باره‌ی رۆژه‌ڤه‌كانه‌وه دا.
له‌باره‌ی روونكردنه‌وه‌ی سه‌رۆكی رووسیا ڤلادیمێر پوتین بۆ كشانه‌وه‌ی یه‌كه سه‌ربازییه‌كانیان له سووریا، ناوێرت گوتی،
"زۆر سه‌یره، ده‌كرێت رووسیا پێی وابێت له سووریا ئه‌ركه‌كه‌ی كۆتاییهاتووه. به‌ڵام كاری ئێمه له سووریا كۆتایی نه‌هاتووه. كاتێك ده‌ڵێم ئێمه، مه‌به‌ستم ئه‌مریكا و ته‌واوی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تییه. هه‌ندێك شوێن هه‌یه به‌ده‌ستی داعشه‌وه‌یه. هێشتا ئه‌و وڵاته پێویستی به‌وه‌یه سه‌قامگیریی تێدا ده‌سته‌به‌ر بكرێت. ئه‌گه‌ر رووسیا بكشێته‌وه، ئه‌مه بژارده‌ی ئه‌وانه، به‌ڵام ئێمه له‌گه‌ڵ هاوپه‌یماناندا به‌رده‌وامده‌بین له ده‌سته‌به‌ركردنی سه‌قامگیری له‌و وڵاته‌دا".
هه‌روه‌ها سه‌باره‌ت به ده‌نگۆی رێككه‌وتنی ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ رژێمی ئه‌سه‌د بۆ مانه‌وه‌یان تا ساڵی 2021 كه له گۆڤاری نیویۆركه‌ر بڵاوكرابووه‌وه، پرسیار له ناوێرت كرا.
ناوێرت ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه ئه‌مریكا چاودێری قۆناغی جنێڤی كردووه له باره‌ی سووریاوه و، گوتی: "پێمانوانییه ئه‌سه‌د له داهاتووی سووریادا بوونی هه‌بێت. ئه‌وه بڕیارێكه كه گه‌لی سووریا ده‌یده‌ن".
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا ناوێرت، له وه‌ڵامی چه‌ند پرسیارێكی رۆژنامه‌نووساندا كه پێداگریانكرد، رایگه‌یاند: "له مهقالهكهدا نووسراوه كه ئێمه په‌سه‌ندمان كردووه ئه‌سه‌د تا 2021 له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات بمێنێته‌وه. شتێكی له‌و شێوه‌یه‌مان په‌سه‌ند نه‌كردووه".
له وه‌ڵامی پرسیارێكدا له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی كه ئایا بۆچی حكوومه‌ته‌كه‌ی سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ داواكه‌ی رووسیا "با ده‌ست له كاروباری ناوخۆی یه‌كتری وه‌رنه‌ده‌ین"ی كه له ئه‌مریكای كردبوو ره‌تكرده‌وه، ناوێرت ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه متمانه به رووسیا ناكرێت و، رایگه‌یاند: "ئه‌وه‌ی جێگه‌ی پێكه‌نینه ئه‌وه‌یه كه كه‌شوهه‌وایه‌ك دروستكراوه وه‌ك ئه‌وه‌ی ئێمه داواكارییه‌كه‌مان ره‌تكردبێته‌وه. ده‌مه‌وێت وه‌بیرتان بهێنمه‌وه كه كاتێ دێته سه‌ر رێككه‌وتنه‌كان رووسیا لایه‌نێكی جێی متمانە نییە".
وه‌ك هۆكاریش بۆ ئه‌و گوتانه‌ی، ناوێرت ئاماژه‌ی به رێككه‌وتنی مینسك و رێككه‌وتننامه‌ی هێزی ناوه‌كی مامناوه‌ندی كرد.