Abdulbesar Ademi,Dzihat Aliju
03 ئاب 2021•نوێکردنەوە: 04 ئاب 2021
كۆچانا – AA
ئاگر له به‌شه شاخاوییه‌كه‌ی شاری كۆچانا رۆژهه‌ڵاتی کۆماری باكووری مه‌قدۆنیا، كه‌وته‌وه.
به‌پێی ئه‌و دیمه‌نانه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاو كراونه‌ته‌وه، ئاگره‌كه له چه‌ند خاڵێكی جیاواز كه‌وتووه‌ته‌وه و بووه‌ته مه‌ترسی بۆسه‌ر شاره‌كه.
شاری كۆچانا كه ١٠٠ كیلۆمه‌تر له ئوسكوپی پایته‌خته‌وه دووره، به‌هۆی هه‌ڵكردنی باوه‌وه، ئاگره‌كه بۆ ژماره‌یه‌ك خانوو ته‌شه‌نه‌ی سه‌ندووه.
سه‌رۆكی شاره‌وانی كۆچانا، نیكۆڵچۆ ئیلیئێڤ رایگه‌یاند كه سێ لای شاره‌كه مه‌ترسی له‌سه‌ره و داوای له دامه‌زراوه‌كان كرد هاوكاریان بن بۆ دامركاندنه‌وه‌ی ئاگره‌كه.
ناوبراو تیشكیشی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ئاگره‌كه به ئاراسته‌ی بادا له ته‌شه‌نه‌سه‌ندندایه.