Mehmet Hatipoğlu
03 ئاب 2021•نوێکردنەوە: 03 ئاب 2021
كۆمۆتین – AA
هه‌وڵه‌كان به‌رده‌وامن بۆ كۆنترۆڵكردنی ئه‌و ئاگره‌ی کە دوێنێ له دارستانه‌كانی ناوچه‌ی سۆفوڵو له نزیك سنووری توركیا لەگەڵ یۆنان و دوورگه‌ی رۆدۆس سەربە یۆنان كه‌وتنه‌وه.
به‌رپرسانی ئاگركوژێنه‌وه له یۆنان ئاماژه‌یان به‌وه داوه كه ئه‌و ئاگره‌ی له ناوچه‌ی پسینتو باكووری دوورگەی رۆدۆس كه‌وتووه‌ته‌وه، زیانێكی زۆری به سروشت گه‌یاندووه، به‌هۆی ئه‌و بایه‌ی کە هه‌ڵی كردووه، ئاگره‌كه ته‌شه‌نه‌ی سه‌ندووه بۆ ناوچه‌كانی تۆلۆس و ماریچا.
ژماره‌یه‌كی زۆر كارمه‌ندی ئاگركوژێنه‌وه به به‌كارهێنانی ئامێر و ئامرازی زه‌مینیی و ئاسمانیی هه‌وڵی دامركاندنه‌وه‌ی ئاگره‌كه ده‌ده‌ن.
به‌پێی ئه‌و هه‌واڵانه‌ی له میدیاكانی یۆنان بڵاوكراونه‌ته‌وه، وه‌ك گرتنه‌به‌ری رێوشوێنی پێویست، گوندی پسینتو و دۆڵی په‌پووله‌كان چۆڵ كراون و بنكه‌ی فریاكه‌وتنی خێرایش له رێگای كورته‌نامه‌وه، خه‌ڵكی گونده‌كانی ماریچا و كالیتهیس-ی ئاگادار كردووه‌ته‌وه كه له ئاماده‌باشیدان بۆ چۆڵكردنی ناوچه‌كانیان.