Muhammet Kurşun
03 ئاب 2021•نوێکردنەوە: 03 ئاب 2021
تاران – AA
رابه‌ری باڵای ئێران، عه‌لی خامنه‌یی بڕیارنامەی ده‌ستبه‌كاربوونی ئیبراهیم ره‌ئیسی له پۆستی سه‌ركۆماری ئێران راده‌ستی ناوبراو كرد.
رێوڕه‌سمه‌كه به به‌شداری رابه‌ری باڵای ئێران، عه‌لی خامنه‌یی و حهوتهمین سه‌ركۆماری ئێران، حه‌سه‌ن روحانی و سه‌رۆكی په‌رله‌مان، محه‌مه‌د باقر قالیباف و سه‌رۆكی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ریی، غوڵام‌حوسێن موحسین ئه‌ژه‌یی و ژماره‌یه‌ك لە گه‌وره كاربه‌ده‌ستانی ئه‌و وڵاته له حوسێنییه‌ی ئیمام خومه‌ینی له تارانی پایته‌خت به‌ڕێوه چوو.
خامنه‌یی له دوای خستنه‌ڕووی راپۆرتی سێزدە‌هه‌مین خولی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری ئێران كه له ١٨ی حوزه‌یران به‌ڕێوه‌چوو له‌لایه‌ن وه‌زیری ناوخۆ، عه‌بدولڕه‌زا ره‌حمانی فازڵی، ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر بوونی ئیبراهیم ره‌ئیسی بە سه‌ركۆماری ئێران ده‌ربڕی و بڕیارنامەی ده‌ستبه‌كاربوونی له پۆستی سه‌ركۆماری ئێران راده‌ستی ناوبراو كرد.
به‌ڕێوه‌به‌ری خامه‌ی تایبه‌تی خامنه‌یی، محه‌مه‌د گوڵپێغهمبهری تێكستی ره‌زامه‌ندی ده‌ربڕین له‌سه‌ر ده‌ستبه‌كاربوونی ئیبراهیم ره‌ئیسی خوێنده‌وه كه تیایدا هاتووه "ره‌زامه‌ندنی له‌سه‌ر ده‌نگی گه‌ل ده‌رده‌بڕم بۆ به‌ڕێز سه‌یدی ئیبراهیم ره‌ئیسی و وه‌ك سه‌ركۆماری كۆماری ئیسلامیی ئێران دایده‌مه‌زرێنم".
به‌م جۆره ئیبراهیم ره‌ئیسی كه توانی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ١٨ی حوزه‌یران بباته‌وه، بۆ ماوه‌ی چوار ساڵ ده‌بێته سه‌ركۆماری ئێران.
