Sinan Doğan,Emel Gözellik
10 ئەیلوول 2020•نوێکردنەوە: 10 ئەیلوول 2020
ئەنقەرە- AA
وێڕای رێوشوێنەکان، تا ئێستا لە زۆربەی وڵاتانی جیهان نەتواندراوە رێگری بکرێت لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (Covid-19).
وەزارەتی تەندروستیی هیندستان لە راگەیەندراوێکدا ئەوەی ئاشکرا کرد کە هەزار و ٢٠١ تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ گیانیان لەدەستداوە و ژمارەی ئەو کەسانەی تا ئێستا لەو وڵاتە بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە گەیشتووەتە، ٧٥ هەزار و ٩١ کەس.
هەروەها ٩٥ هەزار و ٧٣٥ حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسەکە تۆمار کراوە و ژمارەی تووشبووان گەیشتووەتە، چوار ملیۆن و ٤٦٥ هەزار و ٨٦٣ کەس.
بەگوێرەی ئەو ئامارانەی کە ماڵپەڕی "Worldometer" بڵاوی کردوونەتەوە، هیندستان لە دوای ئەمریکا لە رووی زۆری ژمارەی تووشبووانی کۆرۆناوە لە ریزبەندی دووەمدا دێت.
- ژمارەی توشبووانی کۆرۆنا لە بەڕازیل چوار ملیۆن و ١٩٧ هەزاری تێپەڕاند
وەزارەتی تەندروستیی بەڕازیل نوێترین ئامارەکانی تووشبووانی ڤایرۆسەکەی بڵاو کردەوە.
بەپێی ئامارەکان لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ژمارەی ئەو تووشبووانەی بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ لەو وڵاتە گیانیان لەدەستداوە هەزار و ٧٥ کەس زیادی کردووە و گەیشتووەتە، ١٢٨ هەزار و ٥٣٩ کەس.
هەروەها ٣٥ هەزار و ٨١٦ حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسەکە تۆمار کراوە و ژمارەی تووشبووان گەیشتووەتە، چوار ملیۆن و ١٩٧ هەزار و ٨٨٩ کەس.
زۆرترین حاڵەتەکانیش لە شاری ساوپاولۆ ناوەندی بازرگانیی ئەو وڵاتە تۆمار کراون بە ٨٦٦ هەزار و ٥٧٦ حاڵەتی تووشبوون و ٣١ هەزار و ٨٢١ حاڵەتی گیانلەدەستدان.
بەڕازیل لە رووی زۆری ژمارەی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ و حاڵەتەکانی گیانلەدەستدان لە دوای ئەمریکا و هیندستان لە ریزبەندی سێیەمی جیهاندایە.
- لە مەکسیک ٦١١ کەسی دیکە بەهۆی کۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە
بەهەمان شێوە وەزارەتی تەندروستیی مەکسیک لە بارەی دوایین ئامارەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا ئەوە خراوەتەڕوو کە لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ژمارەی ئەو کەسانەی کە بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە ٦١١ کەس زیادی کردووە و گەیشتووەتە، ٦٩ هەزار و ٩٥ کەس.
ژمارەی حاڵەتە تۆمارکراوەکانی تووشبوون بە ڤایرۆسەکەیش چوار هەزار و ٦٤٧ کەس زیادی کردووە و گەیشتووەتە، ٦٤٧ هەزار و ٥٠٧ حاڵەت.
یەکەم حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ لە مەکسیک لە ٢٨ی شوباتی رابردوودا، تۆمار کرا و لە ١٩ی ئاداری رابردوودا، یەکەم حاڵەتی گیانلەدەستدان بەهۆی ڤایرۆسەکەوە راگەیەنرا.