Aliia Raimbekova,Hemın Othman Mohammed
06 شوبات 2017•نوێکردنەوە: 07 شوبات 2017
كۆبوونه‌وه‌كانی ئاستانای پایته‌ختی كازاخستان كه له‌سه‌ر میكانیزمی هاوبه‌ش بۆ به‌هێزكردنی ئاگربه‌ست له سووریا به به‌شداری توركیا، رووسیا و ئێران به‌ڕێوه‌چوو، كۆتاییهات.
سه‌رۆكی شاندی رووسیا، ستانیسلاڤ گادكیمۆگامهدۆڤ له لێدوانێكیدا بۆ رۆژنامه‌نووسان ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه له كۆبوونه‌وه‌كاندا گفتوگۆكراوه سه‌باره‌ت به‌قۆناغی ده‌سته‌به‌ری ئاگربه‌سته‌كه‌ی سووریا، میكانیزمه‌كانی كۆنترۆڵكردن و چاودێریكردنی ئاگربه‌سته‌كه به‌شێوه‌یه‌كی كاریگه‌ر و بابه‌ته‌كانی به‌رگرتن له ئاژاوه‌گێڕییه‌كان.
ستانیسلاڤ گادكیمۆگامهدۆڤ باسی له‌وه كرد كه له كۆبوونه‌وه‌كاندا تاوتوێی ده‌سته‌به‌ری متمانه‌ی به‌رامبه‌ر و گرتنه‌به‌ری رێوشوێنه‌كان كراوه بۆ گه‌یاندنی هاوكاریه مرۆییه‌كان به‌بێ هیچ به‌ربه‌ستێك و، گوتی: "لایه‌نه‌كان، به‌ڵێنی ئاماده‌یی خۆیان نوێكرده‌وه بۆ هاریكاری له ده‌سته‌به‌ركردنی ئاگربه‌ست له سووریادا".
له كۆبوونه‌وه‌كاندا كه له مۆزه‌خانه‌ی سه‌ربازیی سوپای كازاخستان به‌ڕێوه‌چوو، به‌رپرسانی تورك، رووس، ئێرانی و نوێنه‌رانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان به‌شداریان كرد.