سياسەت, جيهان

ئازەربایجان ١٠ رۆژی دیکە ماوەی دا بە ئەرمینیا بۆ چۆڵکردنی شاری کەلبەجەر

راوێژکاری سەرکۆماری ئازەربایجان، حیکمەت هاجیێڤ: ''حکوومەتی ئەریڤان بەنێوەندگیری رووسیا داوای ماوەیەکی زیاتری کردووە بۆ دەرچوون لە شاری کەلبەجەر و ئازەربایجانیش ماوەکەی تا ٢٥ی تشرینی دووەم درێژکردووەتەوە''.

Ruslan Rehimov  | 15.11.2020 - نوێکردنەوە : 16.11.2020
ئازەربایجان ١٠ رۆژی دیکە ماوەی دا بە ئەرمینیا بۆ چۆڵکردنی شاری کەلبەجەر

Baki

باکو - AA

راوێژکاری سەرکۆماری ئازەربایجان، حیکمەت هاجیێڤ رایگەیاند کە ١٠ رۆژی دیکە ماوەیان داوە بە ئەرمینیا بۆ چۆڵکردنی شاری کەلبەجەر-ی داگیرکراو.

حیکمەت هاجیێڤ لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانییدا باسی لەوە کرد کە حکوومەتی ئەریڤان بەنێوەندگیری رووسیا داوای ماوەیەکی زیاتری کردووە بۆ دەرچوون لە شاری کەلبەجەر و ئازەربایجان-یش ماوەکەی تا ٢٥ی تشرینی دووەم درێژکردووەتەوە.

راوێژکاری سەرکۆماری ئازەربایجان ئەوەشی خستەڕوو کە کەشوهەوای ناوچەکە سەخت بووە، تاکە رێگای ئەوەیش زۆد-ڤارنینیس-ە کە تەسکە، ئازەربایجانیش بە لەبەرچاوگرتنی ئەو دۆخە ماوەی داوە بە ئەرمینیا بۆ گواستنەوەی هاووڵاتییانی مەدەنی.

حیکمەت هاجیێڤ هەروەها باسی لەوە کرد کە ئەرمەنەکان بەشێوەیەکی نایاسایی لە شارەکە نیشتەجێ بوون لە دوای داگیرکردنی لە ١٩٩٣دا.

ئازەربایجان و ئەرمینیا بە نێوەندگیری رووسیا لە ١٠ی تشرینی دووەمدا رێککەوتن، بەپێی ئەو رێککەوتنەش سوپای ئەرمینیا تا ١٥ی تشرینی دووەم کەلبەجەر جێدەهێڵێت.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın