نیویۆرك
رێكخەری كاروباری ئاژانسی كاروباری رەوشە نائاساییەكانی سەر بە نەتەوەیەكگرتووەكان ڤالەری ئامۆس گوتی: "بەھۆی بەرزبوونەوەی رێژەی پێویستی ھاوكاری لە سەرانسەری جیھان، نەتەوەیەكگرتووەكان زیاتر لە ساڵانی رابردوو پێویستی بە ھاوكاری مرۆییە."
ڤالەری ئامۆس هەروەها گوتی: "ساڵی ٢٠١٤ چەندین كێشە و قەیرانی گەورە چاوەڕوانی ناوەندە مرۆییەكان و نەتەوەیەكگرتووەكان دەكەن. بەھۆی بەردەوامی شەڕ و پێكدادانەكان بە ملیۆنان كەس لە زێدی خۆیان دەركەوتوون. ساڵی ٢٠١٣ بۆ گەیاندنی ھاوكاری و سیستەمی ھاوكاریكردن ساڵی تاقیكردنەوە و خۆ ئامادە كردن بوو، چاوەڕوانی ئەوە نین ساڵی ٢٠١٤ جیاوازتر بێ لە ساڵی رابردوو."
ئامۆس لە بەشێكی دیكەی قسەكانیدا ئاماژەی بەوە كرد كە ساڵی ٢٠١٤ قەیرانی سوریا، باشووری سوودان، كۆماری ئەفریقای ناوەڕاست و فیلیپین بەردەوام دەبن بۆیە نەتەوەیەكگرتووەكان و ئاژانسەكانی سەربە نەتەوەیەكگرتووەكان لە ساڵی ٢٠١٤دا زیاتر پێویستییان بە ھاوكاری مرۆیی دەبێ. پێدەچێ ساڵی ٢٠١٤ نەتەوەیەكگرتووەكان پێویستی بە زیاتر لە ١٣ ملیار دۆلار ھاوكاری ھەبێ.
لە وەڵامی پرسیارێك لە بارەی ئەوكاروانە ھاوكارییانەی روانەی سوریا دەكرێن و ئەو كاروانەی كە دەگوترێ لە توركیا راگیراوە، ئامۆس گوتی: "ئەمە شتێكی یاساییە چوونكە ھەر كاروانێك لە وڵاتێكەوە بچێتە وڵاتێكی دیكەوە لە دەروازە سنوورییەكان بۆ رووتینیاتی پشكنین بۆ ماوەیەك رادەگیردرێن."