جيهان

لە میانی یەک ساڵدا، یەک ملیۆن کەس لە ئیدلب کۆچیان کردووە

- لە ئەنجامی هێرشی هێزەکانی رژێمی ئەسەد و رووسیا بۆسەر ناوچەی کەمکردنەوەی گرژییەکانی ئیدلب لە ١٧ی ئەیلوولی ٢٠١٨ەوە تا ئێستا، یەک ملیۆن و ٤٢ هەزار مەدەنی لە ماڵ و حاڵی خۆیان بوون.

Eşref Musa, Burak Karacaoğlu  | 11.09.2019 - نوێکردنەوە : 12.09.2019
 لە میانی یەک ساڵدا، یەک ملیۆن کەس لە ئیدلب کۆچیان کردووە

İdlib

ئیدلب- AA

لە ئەنجامی هێرشی هێزەکانی رژێمی ئەسەد و رووسیا بۆسەر ناوچەی کەمکردنەوەی گرژییەکانی ئیدلب لە ١٧ی ئەیلوولی ٢٠١٨ەوە تا ئێستا، یەک ملیۆن و ٤٢ هەزار مەدەنی لە ماڵ و حاڵی خۆیان بوون.

هەریەک لە تورکیا، رووسیا و ئێران لە کۆبوونەوەکانی ئاستانا لە ٤-٥ی ئایاری ٢٠١٧ لە ئیدلب و دەورووبەری ناوچەی کەمکردنەوەی گرژییەکانیان راگەیاند. هەریەک لە تورکیا و رووسیا لەبەرامبەر پێشێلکارییەکانی رژێمی ئەسەددا دەرهەق بە ئاگربەستەکە، لەبارەی ناوچەکەوە گەیشتبوون بە رێککەوتنێکی دیکە.

لە ١٧ی ئەیلوولی ٢٠١٨دا لە سۆچی رێککەوتنێک واژوو کرا، سەرەڕای ئەوە رژێم و پشتگیریکارانی هێرشەکانیان بەردەوامی پێ دەدا.


بەپێی زانیارییەکانی دامەزراوەی هەماهەنگیکارانی وەڵامدانەوەی سووریا کە چاودێری پرۆسەی کۆچ دەکات لە ناوچەکە لە دوای یەک ساڵ بەسەر رێککەوتنەکەدا، ژمارەی کەسانی مەدەنی کە لە ماڵ و حاڵی خۆیان بوون گەیشتووەتە، یەک ملیۆن و ٤٢ هەزار کەس.

لە دووی شوباتەوە تا ئێستا کە هێرشەکان تیایدا چڕبوونەتەوە لە هێرشەکانی رژێمی ئەسەد و رووسیادا، ١٣ خیوەتگا، ٣٠ ناوەندی بەرگریی شارستانی، ٦٧ بنکەی تەندروستی، ١١٤ خوێندنگە، ١٨ بازار، دوو وێستگەی ئاو، سێ وێستگەی کارەبا و ١٦ نانەواخانە کراونەتە ئامانج.

لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو دامەزراوەی هەماهەنگیکارانی وەڵامدانەوەی سووریا، محەمەد حەلاج ئاماژە بەوە دەکات کە لەگەڵ هاتنی وەرزی زستاندا کارەساتێکی تری مرۆیی دەخوڵقێت و زۆرێک لە خەڵک بێ ماڵ و پەناگەن.

محەمەد حەلاج ئاماژەی بەوەدا کە ئەوان نیگەرانن لەوەی کە رژێمی ئەسەد و رووسیای پشتگیریکاری ئۆپەراسیۆنێکی سەربازی ئەنجام بدەن و گوتی: "لەئەگەری هێرش بۆسەر ناوچەکانی ئەریحا، مەعەرەت نوعمان و سەراقیب لە گوندەواری باشوور و باشووری رۆژهەڵات ئیدلب کە ناوچەی نیشتەجێی مەدەنی زۆری لێیە، ژمارەی ئەو کەسانەی بێ ماڵ و حاڵ دەبن دەگاتە یەک ملیۆن و ٥٠٠ هەزار کەس.

- "ناچاربووین لە مردن هەڵبێین"

ئەلما زەیدی کە یەکێکە لەو کەسانەی لە ماڵ و حاڵی خۆی بووە ئاماژە بەوە دەکات کە ئەوان لەبەر هێرشەکان و بۆردومانەکان هەڵاتوون و دەڵێت "ماڵەکەمان بەسەرماندا رووخا. هاوسەرەکەم شەهید بوو. کوڕێکم هەبوو کە کاری دەکرد و یارمەتی دەداین ئەویش شەهید بوو. ناچاربووین هەڵبێین لە مردنی سەراقیب.

ئەو شوێنانەی کە لە ناوچەی کەمکردنەوەی گرژییەکانی ئیدلبدا کۆچیان لێوە کراوە ئەمانەن:

شارۆچکەکانی لاتامینە، کەفرنەبودە، کەفر زیتا، ناحیەی قەڵای مەدیق، گوندەکانی حەویز، حوەیجە، قاهیرە و شەریعە، شارۆچکەکانی خان شەیخون، کەفرنوبیل، جسر شغور، مەعرەت نوعمان، ئەریحا، سەراقیب و ناحیەکانی ئەرمەناز، جەرجەناز، هەبیت کەنسەفرا، کەفەر روما و گوندەکانی بابۆلین، کەفر، تەل مەننیس، حامیدیە، کەفر سەنجە، کیریسا، بسیدا، بیی، تەری، قەزافە و مەعرەت حرمە.

لە دوای ئەوەی کە تورکیا و رووسیا لە ١٧ی ئەیلوولی ٢٠١٨ گەیشتن بە رێککەوتن تا ئێستا، بە هۆی هێرشەکانی رژێمی ئەسەد و رووسیاوە، هەزار و ٢٨٢ کەس کوژراون کە ٢١٩یان ئافرەت و ٣٤١یان منداڵن.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın