Zafer Fatih Beyaz
07 تشرینی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 07 تشرینی یەکەم 2020
کوێت - AA
سەركۆمارى توركيا، رەجەب تەيب ئەردۆغان کاتژمێر ١٢:١٥، بە فڕۆکەی تایبەتی "TUR" گەیشتە کوێت.
رەجەب تەیب ئەردۆغان لە فڕۆکەخانەی میری کوێت لەلایەن میری ئەو وڵاتە، شێخ نەواف ئەحمەد جابر سەباح و سەرۆکی دیوانی میری کوێت، شێخ عەلی جەڕاح سەباح و بەڕێوەبەری پرۆتۆکۆلی میری کوێت، خالید عەبدوڵڵا سەباح و باڵیۆزی تورکیا لە کوێت، ئایشە هیلال سایان کۆیتاک و بەرپرسانی دیکەوە پێشوازی لێکرا.
لە کۆبوونەوەیدا لەگەڵ ميرى نوێی كوێت، نەواف ئەحمەد جابر سەباح کە دوای کۆچی دوایی مير سەباح ئەحمەد جابر سەباح لە هەفتەی رابردوودا، پۆستی میری ئەو وڵاتەی وەرگرت، ئەردۆغان پرسە و سەرەخۆشى پێگەیاند.
هەریەک لە وەزیری ئابووری و گەنجینە، بەرات ئاڵبایراک و وەزیری وەرزش و لاوان، مەهمەت کاساپئۆغڵو و وەزیری بەرگریی، خولوسی ئاکار و سەرۆکی میت، هاکان فیدان و بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکان لە سەرۆکایەتی کۆمار، فەخرەددین ئاڵتوون و گوتەبێژی سەرۆکایەتی کۆمار، ئیبراھیم کاڵن یاوەری ئەردۆغان دەکەن لە سەردانەیدا.