Mohamad Misto
05 شوبات 2018•نوێکردنەوە: 06 شوبات 2018
غوتەی خۆرهەڵات - AA
لە سووریا لە ئەنجامی هێرشە ئاسمانییەکانی رژێمی بەشار ئەسەد بۆ سەر غوتەی خۆرهەڵات کە لە لایەن هێزەکانی رژێمەوە گەمارۆدراوە، ٣٠ کەسی سڤیل کوژران و ١٧٠ی دیکەش برینداربوون.
بە پێی ئەو زانیارییانەی کە لە سەرچاوەکانی ناو بەرگریی شارستانییەوە دەستکەوتوون، هێزەکانی رژێم هێرشی ئاسمانییان بۆ سەر غوتەی خۆرهەڵات ئەنجامداوە.
لە ئەنجامی هێرشەکانیشدا لە هەریەک لە شارەدێیەکانی بەیت ساوە ١٠ کەس، هەززا شەش کەس، زامالکا چوار کەس و لە حاموورییە یەک کەس کوژراون. هاوکات لە شارۆچکەی عەربین لە ئەنجامی هێرشێکی ئاسمانییدا بۆ سەر بازاڕێک، نۆ کەسی دیکەی سڤیل کوژران.
هەروەها لە ئەنجامی هێرشە ئاسمانییەکاندا، ١٧٠ کەسی سڤیلکوژراون.
لە غوتەی خۆرهەڵات نزیکەی ٤٠٠ هەزار کەسی سڤیل کە نیوەیان منداڵن دەژین. لەبەرامبەر راگەیاندنی غوتەی خۆرهەڵات وەک ناوچەی دوور لە پێکدادان لە چوارچێوەی رێککەوتننامەی ئاستانادا، هێزەکانی رژێمی سووریا کە لە لایەن رووسیاوە گرەنتی دەکرێن لە مانگی نیسانی رابردووەوە هێرشەکانیان بۆ سەر غوتەی خۆرهەڵات چڕکردووەتەوە.
لە ناوچەکە قەیرانی مرۆیی قووڵ بووتەوە و زیاتر لە ٦٠٠ ناوەندی فریاکەوتنی خێرا و هەزاران نەخۆش چاوەڕوانی دەربازکردنن. زۆرینەی نەخۆشەکان منداڵن یان نەخۆشی شێرپەنجەیان هەیە.