İlkay Güder,1 23
05 شوبات 2018•نوێکردنەوە: 06 شوبات 2018
ڤاتیکان – AA
لە کۆبوونەوەکەدا، سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان و پاپا فرانسیس لەبارەی مەترسی بڕیاری ئیدارەی ئەمریکا سەبارەت بە قودس و هەوڵەکان بۆ جێبەجێنەکردنی دواون.
سەرچاوەکانی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا ئاماژە بەوە دەدەن کە کۆبوونەوە دووقۆڵییەکەی ئەردۆغان و پاپا لە کتێبخانەی ئاپۆستۆلیک لە کەشێکی هێمن و بەوپەڕی دۆستانە بەڕێوەچووە. لە کۆبوونەوەکەدا پێشهاتەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە سەروویانەوە پرسی قودس، پەنابەران و رەوشی سووریا هەروەها تەوەرەکانی تیرۆر، پەیوەندی نێوان پەیڕەوکارانی ئایینە جیاوازەکان تاوتوێ کراون.
لە کۆبوونەوەکەدا، ئەردۆغان و پاپا جەختیان لەسەر پێویستی پاراستنی ستاتۆی قودس کردۆتەوە بە پێی بڕیارەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان و یاسا نێودەوڵەتییەکان کە لە لایەن موسڵمان، کریستیان و جوولەکەکانەوە بە پیرۆز دەزانرێت.
ئەردۆغان و پاپا لەبارەی مەترسی بڕیاری ئیدارەی ئەمریکا سەبارەت بە قودس و هەوڵەکان بۆ جێبەجێنەکردنی بڕیارەکە دواون.
سەرکۆمار ئەردۆغان سوپاسی پاپای کردووە بۆ ئەو پەیامەی لە بارەی "قودس"ەوە بڵاوی کردبوویەوە. پاپا فرانسیس-یش سوپاسی ئەردۆغان-ی کردووە بۆ هەوڵەکانی لە پرسی قودس و هاوکارییەکانی بۆ پەنابەران.
سەرکۆمار ئەردۆغان زانیاری داوە بە پاپا لەبارەی ئۆپەراسیۆنەکانی تورکیا لە سووریا لە میانی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر.
لە کۆبوونەوەی نێوان ئەردۆغان و پاپادا تاوتوێی بەگژداچوونەوەی هاوبەشی هەریەک لە دوژمنایەتییکردنی بیانییەکان و ئیسلامۆفۆبیا کرا و جەخت لەوەکرایەوە پەیوەستکردنی ئایینەکان بە تیرۆرەوە کارێکی هەڵەیە.
سەرکۆمار ئەردۆغان لەبارەی گرنگیدانی تورکیاش دوا لە پێکەوەژیانی ئاشتیانەی ئایینە جیاوازەکان لە تورکیا بە کاسۆلیکەکانیشەوە، سەرنجی بۆ ئەوەش راکێشا کە لەم میانەیەدا، ١٤ کڵێسا و یەک کەنیشتیان نۆژەنکردۆتەوە.
سەرکۆمار ئەردۆغان و پاپا فرانسیس ئاماژەیان بەوە داوە کە دەرفەتی ئەوە هەیە هەنگاوی هاوبەش بنرێت بۆ کەوتنە خۆی کۆمەڵگای نێودەوڵەتی لە پێناو هێنانەدی ئاشتی و سەقامگیری لە ناوچەکە و دەستەوەستان نەبوون بەرامبەر تراجیدیاکانی مرۆڤایەتی. هەروەها گەیشتنە رێککەوتن بۆ بەردەوامیدان بە پەیوەندییەکانیان.