تەندروستی, عێراق, کۆڤید- ١٩

ھەرێمی کوردستان.. ١٩٨ كه‌سی دیكه‌ تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون

وەزارەتی تەندروستیی ھەرێمی کوردستان: "لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ١٩٨ کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ بوون و سێ حاڵەتی گیانلەدەستدان بە ڤایرۆسەکە تۆمارکراوە".

Heman Hussein Yaseen  | 06.03.2021 - نوێکردنەوە : 07.03.2021
ھەرێمی کوردستان.. ١٩٨ كه‌سی دیكه‌ تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون

Arbil

ھەولێر - AA

وەزارەتی تەندروستیی ھەرێمی کوردستان رایگەیاند کە لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ١٩٨ حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ تۆمارکراوە و سێ حاڵەتی گیانلەدەستدان بە ڤایرۆسەکە هەبووە، هەروەها ١٥١ کەس لە ڤایرۆسەکە چاکبوونەوەتەوە.

وەزارەتی تەندروستیی ھەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا ئەوەی خستووەتەڕوو کە لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا لە ئەنجامی چوار ھەزار و ٧٠٦ پشکنین، ١٩٨ تووشبووی نوێ بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکراوە بە جۆرێک لە ھەولێر، ٦٣ حاڵەت، سلێمانی ٣٧ حاڵەت، دھۆک ٩٤ حاڵەت و ئیدارەی گەرمیان چوار حاڵه‌ت، بەمەش کۆی ژمارەی تووشبووان بە ڤایرۆسەکە تا ئێستا گەیشتە ١١٠ ھەزار و ٢٥٦ حاڵەت.

راشیگەیاندووە کە لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، سێ کەس بەھۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ كه‌ دووانیان له‌ هه‌ولێر و حاڵه‌تێكیش له‌ دهۆك تۆماركراوه‌‌ و بەهۆیەشەوە کۆی ژمارەی حاڵەتەکانی گیانلەدەستدان بە ڤایرۆسەکە تا ئێستا گەیشتە سێ ھەزار و ٥٣٤ حاڵەت.

لە بەشێکی راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەدراوە کە لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ١٥١ کەس لە ڤایرۆسەکە چاکبوونەوەتەوە.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın