Arbil
ھەولێر - AA
وەزارەتی تەندروستیی ھەرێمی کوردستان ئاماری نوێی سەبارەت بە پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ بڵاوکردەوە و رایگەیاند كه لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، هه‌زار و ١١٧ کەس تووشی ڤایرۆسەکە بوون.
وەزارەتی تەندروستیی ھەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا ئەوەی خستووەتەڕوو کە لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، هه‌شت هەزار و ٤٥٧ پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنا ئەنجامدراوە و ده‌ره‌نجام هه‌زار و ١١٧ حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسەکە تۆمارکراوە، بەجۆرێک لە ھەولێر ٢٨٩ حاڵەت، سلێمانی ٣٧٢ حاڵەت، دھۆک ٣٢٩ حاڵه‌ت، هه‌ڵه‌بجه ٣٢ حاڵەت، گه‌رمیان ٦٥ حاڵه‌ت و له راپه‌ڕین ٣٠ حاڵه‌ت.
وەزارەتی تەندروستیی ھەرێمی کوردستان هەروەها ئاماژەی بەوەیشداوە کە لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ١٣ حاڵەتی گیانلەدەستدان بە ڤایرۆسەکە تۆمارکراوە کە شەش حاڵه‌ت له پارێزگای هه‌ولێر، سێ حاڵه‌ت له پارێزگای سلێمانی، سێ حاڵه‌ت له پارێزگای دهۆك و یه‌ك حاڵه‌تیش له گه‌رمیان.
وەزارەتی تەندروستیی ھەرێمی کوردستان راشیگەیاندووە کە لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، هەزار و ٣٦ کەس لە ڤایرۆسەکە چاکبوونەوەتەوە.
ئەوەیشی خستووەتەڕوو کە ژمارەی حاڵەتەکانی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ لەسەرەتای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکەوە تا ئێستا گەیشتووەتە ٣٢٢ ھەزار و ٤٧٦ حاڵەت، لەو ژمارەیەش ٢٨٨ هەزار و ٦٣٧ کەس لە ڤایرۆسەکە چاکبوونەتەوە و پێنج ھەزار و ٧٤٥ کەس گیانیان لەدەستداوە.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن