Ata Ufuk Şeker
30 کانوونی دووەم 2021•نوێکردنەوە: 30 کانوونی دووەم 2021
برۆکسل - AA
کۆمیسیۆنی یەکێتی ئەورووپا، لەسەر پێشنیازی ئاژانسی دەرمانی ئەورووپا، ئەو ڤاکسینەی کۆرۆنای پەسەند کرد کە لەلایەن کۆمپانیای AstraZeneca بەرھەمھێندراوە.
سەرۆکی کۆمیسیۆنی یەکێتی ئەورووپا، ئورسولا ڤۆن دەر لاین لە ھەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی رایگەیاند کە ئەوان لە دوای پێشنیازەکەی ئاژانسی دەرمانی ئەورووپا، بەکارھێنانی ڤاکسینەکەی کۆمپانیای AstraZeneca لە بازاڕەکانی یەکێتی ئەورووپا پەسەند کردووە.
ڤۆن دەر لاین ئەوەشی خستەڕوو کە ئەوان کارەکانیان بەردەوام دەبێت لەبارەی دەستەبەرکردنی ڤاکسین بۆ ئەورووپییەکان و گوتیشی: "بەپێی رێککەوتنەکە چاوەڕێ دەکەم ئەو کۆمپانیایە ٤٠٠ ملیۆن ژەم ڤاکسین دابین بکات".
پێشتر یەکێتی ئەورووپا ڤاکسینی ھەریەک لە کۆمپانیاکانی BioNTech-Pfizer و Moderna-ی پەسەند کردبوو.
ئەمڕۆ ئاژانسی دەرمانی ئەورووپا، پێشنیازی بەکارھێنانی ڤاکسینی کۆرۆنای کۆمپانیای AstraZeneca کردبوو.