Ankara
ئه‌نقه‌ره - AA
ژماره‌ی تووشبووان بە ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (COVID-19) له جیهاندا، ٦١ ملیۆن و ٩٨٨ هه‌زاری تێپه‌ڕاند.
ماڵپه‌ڕی Worldometer كه رۆژانه له‌باره‌ی پێشهاته‌كانی په‌یوه‌ندیدار به كۆرۆنا له سه‌رتاسه‌ری جیهان زانیارییه‌كانی نوێ ده‌كاته‌وه، بڵاویکردەوە کە تا ئێستا، ٦١ ملیۆن و٩٨٨ هه‌زار و ٦٥٥ كه‌س تووشی كۆرۆنا بوون، هه‌روه‌ها یه‌ك ملیۆن و ٤٤٩ هه‌زار و ١٢٤ تووشبوو گیانیان له‌ده‌ستداوه.
هه‌روه‌ها تا ئێستا ٤٢ ملیۆن و ٧٨٩ هه‌زار و ٢١٠ تووشبوو له سه‌رتاسه‌ری جیهان چاكبوونه‌ته‌وه.
كۆرۆنا به‌توندترین شێوه كاریگه‌ری كردووه‌ته سه‌ر ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئه‌مریكا کە تا ئێستا، ١٣ ملیۆن و ٤٥٤ هه‌زار و ٣٤٦ حاڵه‌تی تووشبوون به‌و په‌تایه لەو وڵاتە تۆمار كراوه و ٢٧١ هه‌زار و ٢٩ تووشبووش له‌و وڵاته گیانیان له‌ده‌ستداوه.
به دوای ئه‌مریكاشدا به تۆماركردنی نۆ ملیۆن و ٣٥١ هه‌زار و ٢٢٤ حاڵه‌تی تووشبوون به‌و په‌تایه هیندستان له ریزبەندی دووه‌م و به تۆماركردنی شه‌ش ملیۆن و ٢٣٨ هه‌زار و ٣٥٠ حاڵه‌تیش به‌ڕازیل له ریزبەندی سێیه‌مدا دێت.
له رووی به‌رزترین ژمارەی گیانله‌ده‌ستدانیش به‌هۆی كۆرۆناوه به دوای ئه‌مریكادا به گیانله‌ده‌ستدانی ١٧١ هه‌زار و ٩٩٨ كه‌س به‌ڕازیل له ریزبەندی دووه‌م و به گیانله‌ده‌ستدانی ١٣٦ هه‌زار و ٢٣٨ كه‌سیش هیندستان له ریزبەندی سێیه‌مدا دێت.