Ankara
ئەنقەرە- AA
لە سەرتاسەری جیهاندا ژمارەی ئەو کەسانەی کە توانیویانە ڤایرۆسی کۆرۆنا تێبپەڕێنن گەیشتووەتە زیاتر لە ١٧٥ ملیۆن کەس.
بەگوێرەی ئەو ئامارانەی کە لە ماڵپەڕی "Worldometers"دا بڵاوکراونەتەوە لە سەرتاسەری جیهاندا ١٧٥ ملیۆن و ٥٧ هەزار و ٨٠٨ کەس دوای توشبوونیان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا، چاکبوونەتەوە.
ئەو سێ وڵاتەی جیهان کە زۆرترین حاڵەتی توشبوونیان به کۆرۆنا تێدا تۆمار کراوە لە هەمان کاتدا خاوەنی بەرزترین ژمارەی چاکبوونەوەشن.
لە ریزبەندی یەکەمدا هیندستان بە ٣٠ ملیۆن و ٣٩٠ هەزار و ٦٨٧ حاڵەت دێت، دوای ئەویش ئەمریکا بە ٢٩ ملیۆن و ٤٣٥ هەزار و ١٧١ حاڵەت و بەڕازیل بە ١٨ ملیۆن و ١٢٤ هەزار و ٦٢١ حاڵەتی چاکبوونەوە لە کۆرۆنا لە ریزبەندی دووەم و سێیەمدان.
لە تورکیاش تا ئێستا پێنج ملیۆن و ٣٩٥ هەزار و ٣٠٠ کەس دوای توشبوونیان بە کۆرۆنا چاکبوونەتەوە.
لە ئێستاشدا ١٣ ملیۆن و ٢٠٠ هەزار و ٦٨٦ توشبووی کۆرۆنا لە جیهاندا لەژێر چارەسەردان.
هەروەها له جیهاندا ١٩٢ ملیۆن و ٣٩٥ هەزار و ١٩٢ حاڵەتی توشبوون بە کۆرۆنا تۆمار کراوە و چوار ملیۆن و ١٣٦ هەزار و ٦٩٨ توشبووی ڤایرۆسەکەش گیانیان لەدەستداوە.