١٥ هه‌زار و ٧٠٠ كه‌سی دیكه له رووسیا تووشی كۆرۆنا بوون
له رووسیا كۆی گشتیی حاڵه‌ته‌كانی تووشبوون به په‌تای ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ، گه‌یشته یه‌ك ملیۆن و ٤٤٧ هه‌زار و ٣٣٥ حاڵه‌ت و تێكڕای ژماره‌ی ئه‌وانه‌ی به‌و پەتایە گیانیان له‌ده‌ستداوه به‌رزبووه‌ته‌وه بۆ ٢٤ هه‌زار و ٩٥٢ كه‌س.
Moskova
مۆسكۆ – AA
له رووسیا كۆی گشتیی حاڵه‌ته‌كانی تووشبوون به په‌تای ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ، گه‌یشته یه‌ك ملیۆن و ٤٤٧ هه‌زار و ٣٣٥ حاڵه‌ت و تێكڕای ژماره‌ی ئه‌وانه‌ی به‌و پەتایە گیانیان له‌ده‌ستداوه به‌رزبووه‌ته‌وه بۆ ٢٤ هه‌زار و ٩٥٢ كه‌س.
به‌پێی راگه‌یه‌نراوێکی ناوه‌ندی كۆنترۆڵكردن و بەره‌نگاربوونەوەی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ لە رووسیا له میانی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا، ١٥ هه‌زار و ٧٠٠ كه‌سی دیكه تووشی په‌تاكه بوون و به‌وه‌یش كۆی گشتیی حاڵه‌ته‌كانی تووشبوون گه‌یشتووه‌ته، یه‌ك ملیۆن و ٤٤٧ هه‌زار و ٣٣٥ حاڵه‌ت.
هه‌روه‌ها ٣١٧ كه‌سی دیكه به‌و په‌تایه گیانیان له‌ده‌ستداوه و كۆی گشتیی ژماره‌ی ئه‌و تووشبووانه‌ی به په‌تاكه گیانیان له‌ده‌ستداوه گه‌یشتووه‌ته، ٢٤ هه‌زار و ٩٥٢ كه‌س، هه‌روه‌ها ١٠ هه‌زار و ٩٥٢ تووشبووی دیكه په‌تاكه‌یان تێپه‌ڕاندووه و چاكبوونه‌ته‌وه، به‌وه‌یش تا ئێستا یه‌ك ملیۆن و ٩٦ هه‌زار و ٥٦٠ تووشبووی كۆرۆنا له رووسیا چاكبوونه‌ته‌وه.
له سه‌رانسه‌ری رووسیادا، هه‌ڵكشانی رۆژانه‌ی حاڵه‌ته‌كانی تووشبوون له‌ڕێژه‌ی سه‌دا ١،٢ه‌وه كه‌م بووه‌ته بۆ له سه‌دا ١،١ و له‌سه‌دا ٢٥،٩ی تووشبووان هیچ نیشانه‌یه‌كی نه‌خۆشییه‌كه‌یان لێ ده‌رنه‌كه‌وتووه.
له مۆسكۆی پایته‌ختی رووسیا له میانی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا، چوار هه‌زار و ٣٨٩ كه‌سی دیكه تووشی په‌تاكه بوون و ٦٣ تووشبوو گیانیان له‌ده‌ستداوه، به‌وه‌یش كۆی گشتیی حاڵه‌ته‌كانی تووشبوون به‌و په‌تایه له‌و شاره گه‌یشتووه‌ته، ٣٧٧ هه‌زار و ١٧ كه‌س و حاڵه‌ته‌كانی گیانله‌ده‌ستدانیش به‌رزبووه‌ته‌وه بۆ شه‌ش هه‌زار و ١٢١ كه‌س.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه له راگه‌یه‌نراوێكدا كه له‌لایه‌ن ناوه‌ندی خزمه‌تگوزاریی پاراستنی ته‌ندروستیی گشتیی و مافه‌كانی به‌كاربه‌ر بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئاماژه به‌وه كراوه کە له میانی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا، ٤٩٦ هه‌زار پشكنین ئه‌نجامدراوه، تێكڕای ژماره‌ی ئه‌و پشكنینانه‌ی له ته‌واوی رووسیا ئه‌نجامدراون ٥٥ ملیۆن و ١٠٠ هه‌زاری تێپه‌ڕاندووه.
یەکەم حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ لە رووسیا لە ٣١ی کانوونی دووەمی رابردوودا تۆماركرا، هەروەها یەکەم حاڵەتی گیانلەدەستدان به‌و په‌تایه لە ١٩ی ئاداری رابردوودا، تۆمار کرا. له كۆتایی مانگی ئاداریشه‌وه ده‌ست به گرتنه‌به‌ری رێكاره‌كان له‌و وڵاته كرا.
دوێنێ به تۆماركردنی ١٦ هەزار و ٣١٩ حاڵه‌تی تووشبوون به كۆرۆنا به‌رزترین رێژه‌ی تووشبوون به كۆرۆنا له رۆژێكدا تۆمار كرا.
له یەکی ئه‌یلووله‌وه ساڵی نوێی خوێندن له‌و وڵاته ده‌ستی پێ كردووه و به‌ستنی ده‌مامك و رەچاوکردنی دووره‌په‌رێزی كۆمه‌ڵاتی له ناوه‌نده‌كانی خوێندن كراوه‌ته ناچاری.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن