Zehra Ulucak
21 تشرینی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 21 تشرینی یەکەم 2020
سان دیاگۆ- AA
دوای ئەوەی دادوەرێکی شاری سان دیاگۆ باشووری رۆژئاوای ئەمریکا، بڕیاری بەیەک شادکردنەوەی منداڵە کۆچبەرەکان و خێزانەکانیانی دا، دادگای ئەمریکا دەستبەکاربوو، بەڵام نەیتوانی دایک و باوکی ٥٤٥ منداڵ بدۆزێتەوە کە لە یەکی تەمووزی ٢٠١٧- ٢٦ی حوزەیرانی ٢٠١٨ لەسەر سنووری ئەمریکا-مەکسیک لە خێزانەکانیان ون بوون.
بەهۆی ئەو سیاسەتەی ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ لە بەهاری ٢٠١٨وە دەستی بە پەیڕەوکردنی کرد تا رێگە لە هاتنی کۆچبەرانی ئەمریکای ناوەڕاست بگرێت، زیاتر لە دوو هەزار و ٧٠٠ منداڵی کۆچبەر لە خێزانەکانیان دابڕاون.
دادوەری دادگای فیدرالی ئەمریکا، دانا سابراو تانەکانی یەکێتی رێکخراوەکانی کۆمەڵگای مەدەنی ئەمریکا-ی لەو بارەیەوە هەڵسەنگاند و بڕیاری دا ئەو منداڵانەی بەهۆی بڕیارەکەی دۆناڵد ترەمپ لە خێزانەکانیان دابڕاون دووبارە بە خێزانەکانیان شاد بکرێنەوە.
لەم چوارچێوەیەشدا بەرپرسانی ئەمریکا ئەوەیان ئاشکرا کرد کە هەزار و ٣٠ منداڵ لای بەرپرسانی ئەمریکا زانیارییەکانیان تۆمار کراوە دوای هەوڵ و بەدواداچوون تواندراوە خێزانی ٤٨٥ منداڵ بدۆزرێتەوە، بەڵام تا ئێستا نەتواندراوە خێزانی ٥٤٥ منداڵ بدۆزرێتەوە.