Abdullah Abdulmanaf Shukur
30 نیسان 2021•نوێکردنەوە: 01 مای,س 2021
هەولێر - AA
وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٨٨٠ کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و ٩١٩ کەس چاکبوونەتەوە، پێنج کەسیش بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە.
وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا ئاماری ٢٤ کاتژمێری رابردووی تایبەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID 19)ی بڵاوکردەوە.
بەپێی راگەیەندراوەکەی وەزارەتی تەندروستیی لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٨٨٠ تووشبووی نوێی کۆرۆنا تۆمارکراوە، زۆرترین ژمارەیان لە دهۆک بووە بە ٣٧٦ کەس، ٢٦٩ لە سلێمانی، ١٧٦ لە هەولێر، ٣٨ لە گەرمیان، ١٥ لە راپەرین و شەش کەسیش لە هەڵەبجە.
وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان راشیگەیاندووە لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٩١٩ کەس لە کۆرۆنا چاکبوونەتەوە و پێنج کەس بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە.
بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستان تا ئێستا، یەک ملیۆن و ٦٣٩ هەزار و ٨٣٩ پشکنینی کۆرۆنا ئەنجامدراوە و لە ئەنجامدا، ١٥٠ هەزار و ٨٨٨ حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ تۆمارکراوە و چوار هەزار و ٢١ کەسیش دوای تووشبوونیان بە ڤایرۆسەکە گیانیان لەدەستداوە.