تەندروستی, عێراق, کۆڤید- ١٩

هەرێمی کوردستان.. ٦٨٨ حاڵەتی تووشبوون ١٢ گیان لەدەستدان بە کۆرۆنا تۆمارکرا

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان: "لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٦٨٨ کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و هەزار و ٣٦٧ کەس چاکبوونەتەوە، ١٢ کەسیش بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە".

Sarmand Hameed  | 20.10.2021 - نوێکردنەوە : 20.10.2021
هەرێمی کوردستان.. ٦٨٨ حاڵەتی تووشبوون ١٢ گیان لەدەستدان بە کۆرۆنا تۆمارکرا

Arbil

هەولێر- AA

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان بڵاوی كرده‌وه‌، لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٦٨٨ کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و هەزار و ٣٦٧ کەس چاکبوونەتەوە، ١٢ کەسیش بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە.

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا ئاماری ٢٤ کاتژمێری رابردووی تایبەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID -19)ی بڵاوکردەوە.

بەپێی راگەیەندراوەکەی وەزارەتی تەندروستیی، لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٦٨٨ تووشبووی نوێی کۆرۆنا تۆمار کراوە، زۆرترین ژمارەیان لە هەولێر بووە بە ٣٣٤ کەس، ١٩١ لە سلێمانی، ١١٧ لە دهۆک، ٤٤ لە هەڵەبجە و دوو کەسیش لە گەرمیان بووە.

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان راشیگەیاندووە، لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، هەزار و ٣٦٧ کەس لە کۆرۆنا چاکبوونەتەوە، زۆرترین ژمارەیان لە سلێمانی بووە بە ٥١٢ کەس، ٤٥٠ لە هەولێر، ٣٠٧ لە دهۆک، ٣٧ لە هەڵەبجە، ٣٢ لە گەرمیان و ٢٩ کەسیش لە راپەڕین بووە.

هەروەها لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ١٢ کەس بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە کە پێنج لە سلێمانی، چوار لە دهۆک و سێ کەسیش لە هەولێر بووە.

بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان تا ئێستا، سێ ملیۆن و ٢٧٣ هەزار و ٤٢٦ پشکنینی کۆرۆنا ئەنجامدراوە و لە ئەنجامدا، ٣٥٢ هەزار و ٨٢٩ حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ تۆمار کراوە و شەش هەزار و ١٨٨ کەسیش دوای تووشبوونیان بە ڤایرۆسەکە گیانیان لەدەستداوە و ٣٢٩ هەزار و ٣٢٧ کەسیان دوای چارەسەری پزیشکیی چاکبوونەتەوە و لە ئێستادا ١٧ هەزار و ٣١٤ کەس لەژێر وەرگرتنی چارەسەرییدا ماون.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın