تەندروستی, عێراق, کۆڤید- ١٩

هەرێمی کوردستان.. ٣٦٠ حاڵەتی تووشبوون و ١١ گیانلەدەستدان بە کۆرۆنا تۆمارکرا

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان بڵاوی كرده‌وه‌، لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٣٦٠ کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و هەزار و دوو کەس چاکبوونەتەوە، ١١ کەسیش بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە.

Fakhradin Ibrahim Mohammad  | 25.09.2021 - نوێکردنەوە : 26.09.2021
هەرێمی کوردستان.. ٣٦٠ حاڵەتی تووشبوون و ١١ گیانلەدەستدان بە کۆرۆنا تۆمارکرا

Arbil

هەولێر- AA

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان بڵاوی كرده‌وه‌، لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٣٦٠ کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و هەزار و دوو کەس چاکبوونەتەوە، ١١ کەسیش بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە.

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا ئاماری ٢٤ کاتژمێری رابردووی تایبەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID -19)ی بڵاوکردەوە.

بەپێی راگەیەندراوەکەی وەزارەتی تەندروستیی، لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٣٦٠ تووشبووی نوێی کۆرۆنا تۆمار کراوە کە زۆرترین ژمارەیان لە دهۆک بووە بە ٢٥٣ کەس، ٥٠ لە سلێمانی، ٤١ لە هەولێر و ١٦ کەسیش لە گەرمیان بووە.

هەروەها لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ١١ کەس بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە کە شەش کەس لە هەولێر ، سێ لە سلێمانی، یەک لە دهۆک و یەک کەسیش لە هەڵەبجە بووە.

بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان تا ئێستا، سێ ملیۆن و ٨٨ هەزار و ١٣٧ پشکنینی کۆرۆنا ئەنجامدراوە و لە ئەنجامدا، ٣٢٥ هەزار و ٤٣٢ حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ تۆمار کراوە و پێنج هەزار و ٧٩٥ کەسیش دوای تووشبوونیان بە ڤایرۆسەکە گیانیان لەدەستداوە.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın